مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتن کرا بۆ گواستنەوەی خەڵک بە سەلامەتی

9 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، لە ڕێی ئەو ڕێککەوتنانەوە کە لەلایەن نێوەندگیرانی نێونەتەوەییەوە کرا، شەهید، بریندار، خەڵکانی مەدەنی کە ڕێیان لێ گیراوە و شەڕڤانان بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگوازرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند کە بۆ گواستنەوەی خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب بە شێوەیەکی سەلامەت، لە ڕێی نێوەندگیرانی نێونەتەوەییەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، "بۆئەوەی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان لە حەلەب و پێشێلکارییەکان ڕابگیرێن، بە نێوەندگیریی لایەنە نێونەتەوەییەکان ئاگربەستێک ڕاگەیاندرا و بۆئەوەی شەهید، بریندار، خەڵکانی مەدەنی کە ڕێیان لێ گیراوە و شەڕڤانان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگوازرێنەوە، گەیشتینە ڕێککەوتن."

مەزڵوم عەبدی بانگەوازی لە نێوەندگیران کرد کە پێشێلکارییەکان ڕابگرن و بۆ گەڕاندنەوەی سەلامەتی ئەو کەسانەی کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.

هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێزێکی زۆری هەیە بۆ بەرخۆدێر، شەهید، هاوڕێ، بنەماڵەکانیان و خەڵکانی مەدەنی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود کە بەرەنگارییان کرد، سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و داوای شیفای بۆ برینداران کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار