هەسەدە: تورکیا بە درۆن هێرشی کردەسەرمان
15 كاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا پشتڕاست دەکاتەوە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: لە هەڵکشانێکی مەترسیداردا کە دەستێوەردانی راستەوخۆی تورکیا لە سوریا پشتڕاست دەکاتەوە و هەڕەشەی فراوانکردنی ململانێی ئێستا لە ناوچەکە دەکات.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئاکینچی تورکی کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانمانی لە ناوچەی کێڵگەی نەوتی سەورە لە باشوری شاری تەبقە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئەم هێرشه یەکەم هێرشی لەو جۆرەیە له دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاگربەست له دوای شەڕی بەنداوی تشرین، كە پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانەو پێداگریی لایەنی تورکیا لەسەر رۆڵی سەربازی راستەوخۆ ئاشكرادەكات له سوریا.
