ئەمریکا داوا لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکات لە هێزە ئێرانییەکان دووربکەونەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزە دەریاییە رۆژئاواییە جێگیرکراوەکان لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست بە رێبەری ئەمریکا، دوێنێ شەممە ١٢ی ئاب، ئەو کەشتیانەیان ئاگادار کردەوە کە لە گەرووی هۆرمۆزەوە گەشت دەکەن، لە هێزە چاکدارەکانی ئێران دوور بکەونەوە،بەهۆی مەترسی دەستبەسەردا گرتنیان لە لایەن ئێرانەوە.

ئاژانسی  ئەسۆشەیتێدپرێس، لە ڕاپۆرتێکدا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند " ئەم ئاگادارییانەو بونی  رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئازاد کردنی پێنج هاوڵاتی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە لە بەرامبەر شەش میلیارد دۆلار دارایی راگیراوی ئێران لە کۆریای باشوور، دەرخەری ئەوەیە ململانێی ئەو دوو وڵاتە لە ئاستێکی باڵادایە".

ئەسۆشەیتێد پرێس پێستریش لەزاری پێنج بەرپرسی باڵای سەربازی ئەمریکاوە رایگەیاند کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا خەریکی تاوتوێکردنی جێگیرکردنی هێزی سەربازیین لەسەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە لە گەرووی هۆرمۆزەوە گوزەر ئەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار