ساڵح موسلیم: تورکیا دەیەوێت دەوڵەتێک بۆ تورکمانەکان لە سوریا دابمەزرێنیت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند، تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە دەوڵەتێک بۆ تورکمانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بکات و حکومەتی سوریاش ناتوانێت رێگری لێبکات.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا تورکیا کار لەسەر نەخشەیەکی تایبەت دەکات بۆ تورکمانەکان چونکە لەو ناوچانە چەندین بنکەی راهێنان و چەکداری بۆ خەڵک کردووەتەوە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە دەوڵەتێک بۆ تورکمانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دابمەزرێنێت.
ساڵح موسلیم دەشڵێت، سوریا ناتوانێت رێگری لێبکات چونکە "ناتوانێت هێزەکانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی بکاتە دەرەوە" بەوپێیەی دیمەشق لەژێر کاریگەری سیاسەتی روسیا و ئێرانە، ئەو دوو وڵاتەش بەرژەوەندیان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە و نایانەوێت هێزەکانی تورکیا لە سوریا بکشێنەوە.
بابهتی پهیوهندیدار