حکومەتی عێراق وردەکاری ناردنی 700 ملیارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌شێوه‌ی سێ گوژمه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دابه‌شبكات.
حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتوە، هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید تی بی ئای ئەو پارەیە لەخۆدەگرن و بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەردەگرن و بە سێ جار ئەو پارەیە بە حکومەتی هەرێم دەدەن.
وەزارەتی دارایی فیدراڵی، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە قەرزەی ئاماژەی پێکرا، لە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 دەردەکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەگەری ئەوەی پارەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 بەشی دانەوەی قەرزەکە نەکات، "وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە لە پشكی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 دەبڕێت بەر لەوەی پشکەکەی بنێردرێت."
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شداربوانی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پێویسته ئه‌م بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێبكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.