شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکرد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆری له قه‌ره‌باغ ڕاگه‌یاند كه به وته‌ی خۆی ئامانجی سه‌پاندنی فه‌رمانه، به‌وه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان هۆکاری شەڕەکە دەخاتە ئەستۆی هێزەکانی ئەرمینیا و دەڵێت، "سوپای ئەو وڵاتە ژمارەیەک پێگەی سەربازی سوپای ئازەربایجانی تۆپباران کردووە و ئەویش لە بەرامبەردا دەستی بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە کردووە بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا ناچار بکات لە سنوورەکەمان بکشێنەوە".
لە وڵامدا وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتەی دەدرێتە پاڵ سوپای وڵاتەکەی دوورە لە راستییەوە.
هاوکات لاى خۆیەوە ئاژانسى هەواڵى ئازەربایجان (ئازەرتاج) بڵاویکردوەتەوە؛ ئەو گروپە چەکدارە نایاساییانەى ئەرمینیا کە بەشێوەیەکی کاتی لەژێر بەرپرسیارێتی هێزەکانی ئاشتیپارێزی روسیادان و لە خاکی ئازەربایجان چالاکن، بە هاوەن پێگەکانی سوپای ئازەربایجان بە ئاراستەی پارێزگای ئەگدەم بۆردومان دەکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئازەربایجان وەڵامى بۆ ئەو هێرشانە دەبێت و جەختیش دەکەنەوە، ئامانجیان تەنها تێکشکاندنى ئامانجە سەربازییەکانە و هیچ زیانێک بە هاوڵاتییان و ژێرخانى ئابورى وڵاتەکە نییە.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان له‌كاتێكدایه مه‌شقه‌كانی هاوبه‌شی هاوبه‌شی هه‌ڵۆی ئه‌مریكا و ئه‌رمینیای 2023 دوێنێ ده‌ستیپێكرد و تا سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە 27ی ئەیلوول تاوەکو 10ی تشرینی دووەمی 2020، جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ هەڵگیرسا. لەو جەنگەدا زیاتر لە دوو هەزار و 700 هاووڵاتیی ئەرمینیا لە سەرباز و مەدەنیی کوژران و لە بەرامبەردا زیاتر لە دوو هەزار و 700 هاووڵاتیی ئازەربایجانیش لە سەرباز و مەدەنی کوژران.