هەسەدە: لە 2025دا 163 ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان دژی داعش ئەنجامداوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماری رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ داعش لەساڵی 2025 راگەیاند و دەڵێت: 163 ئۆپەراسیۆن و 32 پێکدادانی راستەوخۆمان لەگەڵ گرووپەکە هەبووە کە تێیدا سێ سەرکردە و 13 چەکداریان کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماری روبەڕوبونەوەكانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی لە ساڵی (2025) دا بڵاوكردەوەو تیادا ئاماژە بەوەدەكات: لە ماوەی ئەو ساڵەدا هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنە سیستماتیکیەکانیان دژی شانەکانی داعش، لە چوارچێوەیەکی بەرگری و ئەمنیدا بە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی گروپەکە و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، سەرەڕای ئەو هێرشانەی دیکە کە ناوچەکە روبەڕوی بووەوە لە لایەنە جیاوازەکانەوە.

یەکەم: ئاماری ژمارەیی
•کۆی گشتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان کە لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون: ١٦٣ ئۆپەراسیۆن
•ئۆپەراسیۆنی كێوماڵكردنی گەورە: 3 ئۆپەراسیۆن
•هەڵکوتانە سەر حەشارگەکانی داعش و گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعش: ١٢٨
•پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەندامانی داعش: ٣٢
•ژمارەی ئەو داعشانەی دەستگیرکراون: ١٤٠ کەس
•ژمارەی کوژراونی داعش: 13 کەس 3 سەرکردەیان تێدا بووە
•هەڵوەشانەوەی بۆمبی چێندراو: 79
•هێرشەکانی داعش: 220

دووەم: دابەشبوونی جوگرافیای نزیکەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش:
• ناوچە گوندنشینەکان: 70%
• شار و شارۆچکەکان: 20%
• رێگا گرنگەکان: 10%

سێیەم: سروشتی هەڕەشەکانی داعش لە ماوەی ئەو ساڵەدا:
• پشت بەستن بە خانە بچووک و نوستووەکان
• بەکارهێنانی بۆمبی چێنراو و بۆسەی سنوردار
• هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی خزمەتگوزاری
• چالاکیی پڕوپاگەندە و هاندان لە ڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندنی جێگرەوە

چوارەم: ئەنجامە سەرەکییەکان: 
• کەمکردنەوەی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی رێکخراوی تیرۆریستی
• هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی پشتگیری لۆجستی و هاوکارەکانی
• رێگریکردن لە جێبەجێکردنی دەیان هێرش کە ڕێکخراوەکە پلانی دانابوو خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج
• بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار