فەرهاد ئەتروشی بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا

4 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرهاد ئەترووشی، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، فەرهاد ئەترووشی، دوای ئەوەی خۆی کاندید کرد و هاتە نێو کێبڕکێی دەنگدانەکەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و فەرهاد ئەترووشی بە زۆرینەی دەنگ، ئەو پۆستەی بۆ خۆی گرەنتی کرد. 

دەنگەکانی گەڕی سێیەم بەمشێوەیەن:

فەرهاد ئەترووشی: 177 دەنگ

رێبوار کەریم: 104 دەنگ

لە گەڕی یەکەم و دووەم، کێبڕکێکە لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بوو، هیچکامیان زۆرینەیان بەدەست نەهێنا.

فەرهاد ئەتروشی کێیە؟

فەرهاد ئەمین سەلیم

ساڵی 1976 لە دهۆک لەدایکبووە

دەرچووی زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیایە

هەر لەوێ بڕوانامەی ماستەری تەواو کردووە

لە ساڵی 2006 تا 2010 لە فاکەڵتی یاسا و سیاسەت لە زانکۆی دهۆک وانەبێژ بووە

لە ساڵی 2014 تا 2020 پارێزگاری دهۆک بووە

پێشتر لە ساڵی 2010 تا 2014 پەرلەمانتاری عێراق بووە

ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز (لیژنەی وزە) بووە.

لە خولی شەشەمی پەرلەمان بە 177  دەنگ

 بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار