دواین زانیارى لەسەر تەقینەوەى بەنزینخانەکەى سلێمانى

2 كاتژمێر لەمەوپێش



تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە سلێمانی روویدا. لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێ:"چوار کەس بریندار بوون."

رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025،  سیستمێکی غاز لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە سلێمانی تەقیەوە و سامان نادر دەڵێت، سێ هاووڵاتی برینداربوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە، لەئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد روویداوە کە یەکێکە لە دیارترین بەنزینخانەکانی سلێمانی و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێکیش بە سووکی بریندار بوون.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە".
 
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی باسی لەوەشکرد: "یەکێک لە بریندارەکان لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاری بۆ کرا و سێ کەسی دیکەیان نێردرانە نەخۆشخانە لە سلێمانی، بەڵام هیچیان برینەکانیان مەترسیدار نییە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار