عەلەوییەکان ئاڵای تورکیا دەسووتێنن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
لە خۆپیشاندانەکانی عەلەوییەکان لە لازقییەی سوریا کە داوای فیدڕاڵی دەکەن، چەند خۆپیشاندەرێک ئاڵای تورکیا دەسووتێن
جارێکیتر عەلەوییەکانی سوریا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و داوای مافی چارەی خۆنوسین و جیابونەوە لە سوریا دەکەن، لە خۆپیشاندانەکاندا، گرژی دروست بوو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سوریا و تەقەیان لەیەکتری کرد، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دوابەدوای "دەسەڵاتی باڵای مەعنەوی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان" و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان، بۆ خۆپیشاندان لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا، سەدان خۆپیشاندەر لە شارەکانی لازقییە و تەرتوس لەژێر دروشمی "چارەی خۆنوسین" رژانە سەر شەقامەکان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەکدارەعەلەویەکان.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردوەتەوە، لە خۆپیشاندانی عەلەوییەکاندا، لە تەرتوس و لازقییە، هیزەکانی حومەتی سوریا و چەکدارە عەلەوییەکان روبەڕووی یەکتری بونەتەوە،.
بە گوێرەی زانیارییەکانو ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا، جەگە لە برینداربون، ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی کوژراون ولە بەرانبەریشدا یەکێک لە سەربازەکانی حکومەتی سوریاش کوژراوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ژمارەیەک سەربازیان برینداربوون "دوای ئەوەی لە لازقیە و جەبلە لەلایەن پاشماوەکانی رژێمی ئەسەدەوە هێرشیان کرایە سەر".
گەرچی وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەڵێت کۆنتڕۆڵی رەوشەکیان کردوە، بەڵام بە گویڕەی گرتە ڤیدیۆییەکان، خۆپیشاندان و روبەروبوەنەوە بەردەامی هەیە.
