شاخەوان عەبدڵا: دژایەتى من نەکرا، دژایەتى کوردبوو

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەمێک لەمەوبەر شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانى عێراقەوە ڕایگەیاند:  گرنگ ئەوەیە كوردێكی باش و پارتییەكی باش سەركەوێت.

هەروەها ئەوەشىوت:  ئیتر قەزیەو كوردایەتیە، بابەتەكە دژایەتی نیەو گرنگ ئەوەیە ئەو پۆستە بۆ كورد بمێنێت، دواى پرۆسەکە قسەم دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پارتی شاخەوان عەبدوڵای لە کاندیدی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کشاندەوە و فەرهاد ئەتروشی بۆ پۆستەکە کاندید کرد، بەڵام رێبوار کەریم دەڵێت، لە کاندیدی ناکشێمەوە و بەردەوام دەبم. 

لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەک لە پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رێککەوتنێک هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دەنگ بە فەرهاد ئەترووشی، کاندیدە نوێیەکەی پارتی، بدەن.

رۆژی دووشەممە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی هەڵبژێردران. دواتر دوو گەڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کران و کەسیان دەرنەچوون.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و رێبوار کەریم لە رەوتی هەڵوێست بەربژێر بوون، لە گەڕی دووەم رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێنا.
 
دوای دەنگۆی کشاندنەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دەنگدانەکە دەکرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار