پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەى کشانەوەى شاخەوان عەبدوڵا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی، لەبارەی کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵا، لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت: پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵا، هەیە لە ماوەی رابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا رۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە.
هەروەها ئەوەش دەخاتە ڕوو هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی ڕابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا ڕۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە، دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرك و كارەكانی بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی دا، ئاماژەی بەوە دەکات، بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست شاخەوان عەبدوڵڵا لە پرۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە.
هەروەها سەرۆک بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ڕۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتیە و ئەرك و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.
