کچێک بە هۆی درەنگ هاتنەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن باوکیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری ڕەبەت بە ناوی هایدە حەسەنزادە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. تەرمی ئەم کچە ٤ مانگ لە دوای کوژرانی، چەند ڕۆژێک لەمەبەر لە بەنداوی سەردەشت دۆزرایەوە.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 18ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 ته‌رمی هایده‌ حه‌سه‌نزاده‌، كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خه‌ڵكی شاری ڕه‌به‌ت له‌ ناو به‌نداوی شاری سه‌رده‌شت له‌ كاتی به‌تاڵ كردنی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ته‌رمی ئه‌م كچه‌ له‌ حاڵێكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بلۆكێكی چیمه‌نتۆی له‌ پێیه‌كانی به‌ستراوه‌ و ده‌ست چاوی و زاری به‌ له‌زگه‌ چه‌سپ به‌ستراوه‌".

هایده‌ حه‌سه‌نزاده‌ نزیكی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر بێسه‌رشوێن بوه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێشتر بۆ په‌رده‌پۆشكاری له‌ كوشتنی كچه‌كه‌یان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌نگاو، ئومێد حه‌سه‌نزاده‌، باوكی ئه‌م كچه‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ و دو كچی دیكه‌، له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دانی به‌ تاوانی كوشتنی كچه‌كه‌ی ناوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌، به‌ هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندوه‌، "هۆكاری كوشتنی هایده‌ دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌ و به‌ پاساوی پاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف بوه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار