شاسوار عه‌بدولواحید بۆ هاوڵاتی: دەتوانین لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەی ده‌سه‌ڵات حکومەت پێک‌بێنین
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات هه‌رکات نه‌وه‌ى نوێ ٣٠ کورسى یان زیاتر بهێنێت، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات حکومه‌ت پێکبهێنێت.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات نه‌وه‌ى نوێ هێزێکى جیاوازه له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى که‌هه‌یه‌و له‌پێناو گۆڕانکارى راسته‌قینه ده‌رچوون له‌م چه‌قبه‌ستوییه دروستبووه.
راشیدەگەیەنێت هه‌وڵى یه‌که‌مى ئەوان بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاته، دەشڵێت «ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا».
هاوڵاتی: نه‌وه‌ى نوێ له‌پێناو چیدا دروستبووه؟
شاسوار عه‌بدولواحید: له‌پێناو دروستبونى پارادایمێکى سیاسى نوێ، هێزێکى جیاواز له‌هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى تر که‌هه‌یه، له‌پێناو دروستکردنى گۆڕانکارى راسته‌قینه‌و ده‌رچون له‌م چه‌قبه‌ستوییه، له‌پێناو کۆتاییهێنان به نمونه‌ى حزبایه‌تى جیلى کۆنى سیاسى، که شاره‌زاییان نیه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و شاردا.
هاوڵاتی: کاندیده‌کانتان له‌سه‌ر چ پێوه‌رێک دیارى کردووه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان؟
شاسوار عه‌بدولواحید: له‌سه‌ر پێوه‌رى ئیختیساس (تایبه‌تمه‌ندی)، ته‌مه‌ن، ناوچه، بڕوانامه، لێهاتوویى، له‌هه‌مویشى گرنگ تر، متمانه.
هاوڵاتی: پێتوایه به‌شداریتان له‌په‌رله‌مانى کوردستان رۆڵى کاریگه‌رى له‌پرۆسه‌ى سیاسى و حوکمڕانیدا ده‌بێت؟
شاسوار عه‌بدولواحید: پێموایه گه‌ر هاوڵاتییان به رێژه‌یه‌کى باش به‌شداربن، ئه‌وا بێگومان رۆڵى ده‌بێت، نه‌ک رۆڵى ده‌بێت، به‌ڵکو ده‌توانێت گۆڕانکارى راسته‌قینه دروستبکات. خۆ هه‌رکات زانیمان کاریگه‌رى نیه، ئه‌وا ئازایانه دێینه‌سه‌ر شاشه‌ى تى ڤى و رایده‌گه‌یەنین که خه‌باتى په‌رله‌مانى ته‌واو بوو.
ته‌نها له یه‌ک حا‌ڵەتدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
یەکێتی و پارتیدا دەکەین، بۆ ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات
هاوڵاتی: ئێوه له‌وتاره‌کانتاندا زۆر ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌که‌نه‌وه که‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى ناکه‌ن؟ ئایا به‌کردارى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: ته‌نها له یه‌ک حا‌ڵەتدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، بۆ ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر نا، نه ده‌بینه هاوپه‌یمانیان، نه شه‌ریک، نه وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرین، نه به دواى پۆستى ئه‌وانیشدا راده‌که‌ین.
هاوڵاتی: ئێوه په‌نجا کاندیدیتان هه‌یه باسى پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێت 50+1 بهێنن ئنجا ده‌توانن؟ پارتى به 38 کورسى حکومه‌تى پێکهێناوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا، ئێوه چۆن حکومه‌ت پێکده‌هێنن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: ئێمه پێمانوایه هه‌رکات نه‌وه‌ى نوێ ٣٠ کورسى یان زیاتر بهێنێت، ئه‌وا ده‌توانین له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى دەسەڵات حکومه‌ت پێکبهێنین، هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان باستان کرد (پارتى به ٣٨ وه پێکیهێناوه)، له‌بیرت نه‌چێت، کاتێک ئێمه ٣٠ کورسى به‌ره‌و سه‌ر بهێنین، ماناى ئه‌وه‌یه پارتیش له‌و نزیکانه‌دا کورسى ده‌هێنێت و ئیحتیمالیشه که‌متر بێنێت.
هاوڵاتی: که چونه په‌رله‌مان به‌ره‌یه‌ک یا ئیتلافێکى فراکسیۆنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى دروستده‌که‌ن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: زوه بۆ ئه‌وه، ده‌بێت سه‌یرى ره‌فتارو گوتارى لایه‌نه‌کانى تر بکه‌ین، ئایا به راست ئه‌وان دژى یه‌کێتى و پارتى ده‌بن؟ یان هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌هێڵنه‌وه؟
هه‌موو هه‌وڵمان ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزى یه‌که‌مییه
داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه.
هاوڵاتی: پێشبینى ده‌که‌ن چه‌ند کورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: پێمانوایه گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکى پاک ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئه‌نجامى زۆر زۆر باشمان ده‌بێت، هه‌موو هه‌وڵمان ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزى یه‌که‌مییه، داهاتوو وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه.
هاوڵاتی: به‌ڕێزتان سه‌رۆک لیستن، پێتوایه ده‌توانى ده‌نگى زۆرینه‌ى سه‌رۆک لیسته‌کان به‌ده‌ستبهێنیت؟
شاسوار عه‌بدولواحید: له‌ئێستا بۆ من گرنگه نه‌وه‌ى نوێ هێزى یه‌که‌مى کوردستان بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روبدات، ئه‌وا من ده‌ریش نه‌چم ئاساییه (به پێکه‌نینه‌وه).
هاوڵاتی: زۆر قسه له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى ده‌که‌ن، ئایا به‌و پرۆژه چوار ساڵیه‌ى که بڵاوتانکردۆته‌وه ده‌توانن تا چ ئاستێک جێبه‌جێى بکه‌ن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: پێمانوایه له دوو ساڵى یه‌که‌مدا به‌شێکى به‌رچاو جێبه‌جێده‌که‌ین، که‌گۆڕانکارى به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه دیار ده‌بێت، له‌چوار ساڵدا ده‌توانم بڵێم زۆر کار ده‌که‌ین، که‌ئێستا ره‌نگه خه‌و بێت. ئه‌گه‌ر باسى بکه‌م، به‌ڵام پلانه‌که‌مان فیعلى و راستیه‌و به‌ته‌واوى جێبه‌جێى ده‌که‌ین.
ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا
ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا.
هاوڵاتی: ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن یان به‌شدارى حکومه‌ت ده‌که‌ن؟
شاسوار عه‌بدولواحید: هه‌وڵى یه‌که‌مى ئێمه بۆ گرتنه‌ده‌ستى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاته، خۆمان به ته‌نها، یان له‌گه‌ڵ هێزى تر، ئەگه‌ر وه‌ک پێویست متمانه‌ى هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا بێگومان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێکى کارا و ئازا.
هاوڵاتی: خه‌ڵک تا راده‌یه‌ک متمانه‌ى به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، پێتوایه به‌شدارى هاوڵاتیان چه‌ندێک کاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕانکارى له‌ژیانى داهاتووى هاوڵاتیاندا ده‌بێت ؟
شاسوار عه‌بدولواحید: ئایا هاوڵاتیان چ رێگایه‌کى تریان له‌به‌رده‌ستدایه؟ چوار ساڵه زوڵم له‌م خه‌ڵکه ده‌کرێت، ئێستا رۆژێکیان بۆ هاتۆته پێشه‌وه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته، ئایا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له‌ده‌ستده‌ده‌ن؟ من پێموایه به‌ڵێ، هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌کى زۆر ده‌توانێت ژیانى خه‌ڵکى بگوڕێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک خۆیان بیانه‌وێت و به‌شداربن به رێژه‌یه‌کى به‌رچاو له‌ده‌نگداندا.
هاوڵاتی: به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆکى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ئاماده‌ن بچنه په‌رله‌مان یان دواتر ده‌کشێنه‌وه؟
شاسوار عه‌بدولواحید: ئێمه رامانگه‌یاندوه که‌کاندیدین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، له‌کاتى خۆیدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ین.