هەسەدە سێ چەکداری داعشی لە باکووری دێرەزوور دەستگیرکرد

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی سووریا دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سێ چەکداری داعش لە باکووری دێرەزوور دەستگیرکردن، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە.

 هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویانکردەوە "بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30 ئەیلوول هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی مەرگەدە لە باکووری سووریا دەستپێکردووە  و لە ئەنجامدا سێ چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێک لە چەکدارەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە لە ناوچەکدا".

لە راگەیەنداروەکەی هەسەدەدا هاتووە ، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج و دەستگیرکراون - چەک و تەقەمەنییان بۆ شانە نووستووەکانی داعش گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی هەسەدە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر بەشێک کەرەستەی سەربازیی و چەک و مۆبایلی زیرەکدا گرتووە.

دوای شکستی داعش لە ئاداری 2019، لە گوندەکانی دەوروبەری دێرەزوو، باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتووەتە ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ژمارەیەک بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو سنوورە جێگیرکراون، ساڵانە چەندین ئۆپراسیۆن دژی داعش لەو سنوورە ئەنجام دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار