هەپەگە: لە مانگی ئەیلولدا 150 سەربازی تورکیا کوژراون

2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەڕی لەگەڵ سوپای تورکیا لە مانگی ئەیلول راگەیاند و دەڵێت، 150 سەربازی تورکیا لە ئەنجامی 507 هێرشی گەریلا کوژراون و "پێنج گەریلاش شەهید بوون."
لە راگەیاندراوەکەدا هەپەگە باسی لەوە کردووە کە لە مانگی ئەیلول گەریلاکانی پەکەکە 507 جار هێرشیان کردووەتەسەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و لەئەنجامیشدا 150 سەربازی تورکیا کوژراون و 38 سەربازی تر برینداربوون.
هاوکات باس لەوەش کراوە هەر لەو مانگەدا سوپای تورکیا 149 جار بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتەسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانو بەهۆیەوە "پێنج گەریلا شەهیدبوون."
هەپەگە دەشڵێت کە بەشێک لەو هێرشانەی تورکیا ئەنجامیداوە "چەکی قەدەغکراو"ی تێدا بەکارهاتووە کە ژمارەیان هەشت هێرش بووە.

بابهتی پهیوهندیدار
