بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان برینداربوون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، گوندی بەشیرەی زرگانیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا، پێنج ژن کە لە ناو کێڵگەی کشتوکاڵی پەموودا کاریان دەکرد برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار،ناو و تەمەنی بریندارەکان ئاشکرا کراوە بەمجۆرە: ڕیکسا فەوزی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەدیجە ئیدانی تەمەن ٤٠ ساڵ، فەرەح عەدنانی تەمەن ٢٥ ساڵ، زێنێ حەمیدی تەمەن ٢٠ ساڵ و جومانە حەمید.
سەرەتا بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەیەکی تربەسپی، لەوێشەوە ڕەوانە کراون بۆ نەخۆشخانەی شاری حەسەکە.
بابهتی پهیوهندیدار