تاى هه‌ڵبژاردن پۆسته‌رو ئاڵا به‌پێوه‌ ناهێڵێت

کۆمسیۆن ده‌ڵێت زۆرێک له‌قه‌واره‌کان سکاڵاکانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ستیان و ده‌ست به‌ئیجرائات ده‌که‌ن

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لهگهڵ گهرمبوونى بانگهشهى ههڵبژاردندا، شهپۆلى لێکردنهوهو دڕاندنى پۆستهرو ئاڵاى قهوارهو کاندیدهکان لهناوچه جیاجیاکانى ههرێم دهستیپێکردووهو لایهنهکان تۆمهتى جیاجیا لهو بارهیهوه ئاڕاستهى یهکتر دهکهن، کۆمسیۆنیش دهڵێت زۆرێک لهقهوارهکان سکاڵاکانیان لهو بارهیهوه گهیاندووهته کۆمسیۆن و دهست بهئیجرائات دهکهن.

زۆرترین رهخنهکان لهبارهى دڕاندنى پۆستهرهکانهوه ئاڕاستهى پارتى و یهکێتى دهکرێن، بهڵام ئهو دوو حزبه سهرهڕاى رهتکردنهوهى تۆمهتهکان، تۆمهتیش ئاڕاستهى یهکترى دهکهن.

عهلى حهمه ساڵح سهرۆکى لیستى بزوتنهوهى گۆران به هاوڵاتی وت «بهشێک لهوێنهى کاندیدهکان و ئاڵاى گۆڕان لهههولێرو سلێمانى دهدڕێنرێن و لیدهکرێنهوه، ئهمهش لهلایهن هێزه دهسهڵاتدارهکانهوه دهکرێت».

وتیشى «ئهم کارانه ههمووى بهبهرنامه دهکرێت و دڵنیاشم لهلایهن یهکێتى و پارتییهوه دهکرێت، چونکه بێگومانم لهوەى خهڵک هیچ ئیشیان بهوه نییه کهپۆستهرو فلێکس بدڕێنن».

«سکاڵا لهکێ بکهین، بهشهوان خهڵک دهنێرن و لێیان دهکهنهوه، سکاڵاش بهبهڵگه دهکرێت»، عهلى حهمهساڵح وایوت.

بهپێی رێنماییهکانى کۆمسیۆن، ههر قهواره یان کاندیدێکى بهشداربوو لهههڵبژاردن، لهکاتى تۆمارکردنى سکاڵادا لهسهر ههر پێشێلکارییهکى کاتى بانگهشهى ههڵبژاردن پێویسته بهڵگهى پێویست بخاتهڕوو، تاکۆمسیۆن کار لهسهر سکاڵاکهى بکات.

کۆمهڵى ئیسلامى یهکێکى دیکهیه لهو قهوارانهى کهباس لهوهدهکات فلێکس و ئاڵاکانیان لێدهکرێنهوهو دهدڕێندرێن، بهڵام ئهو قهوارهیهش هاوشێوهى گۆڕان سکاڵاى لهو بارهیهوه تۆمارنهکردووه.

سۆران عومهر سهرۆک لیستى کۆمهڵ به هاوڵاتی وت «رۆژانه لهلایهن کاندیدهکانهوه پهیوهندیم پێوهدهکرێت کهگوایه فلێکس و پۆستهریان دڕێنراوهو لێکراوهتهوه، لهدهۆک تا کهلار روبهڕوى ئهوه بوینهتهوه».

وتیشى»هیچ کهسێکمان نهدیوه لهکاتى لێکردنهوهى پۆستهرو ئاڵاکاندا بۆیه سکاڵا لهکێ بکهین، ناشتوانین بڵێین کهکهسێکه یاخود لایهنێکه».

بهپێچهوانهى ئهو دوو لایهنهوه لیستى نهوهى نوێ باس لهوهدهکات لهسهر لێکردنهوهى ئاڵاو پۆستهرهکانیان سکاڵایان لهکۆمسیۆن تۆمارکردووه.

دیار ئهنوهر کاندیدى نهوهى نوێ وتى «لهتهواوى شوێنهکان فلێکس و پۆستهرمان لێدهکرێتهوهو دهدڕێنرێت، لهههولێر و دهۆک و سلێمانى ئاکرێ و بهردهڕهش، پێشمانوایه ئهمه کارى پارتى و یهکێتیهو لهترسى دۆڕان ئهوه دهکهن».

باسى لهوهشکرد، بهبهڵگهو دیکۆمێنت سکاڵایان تۆمار کردووهو یاسایان گرتۆتهبهر  «بهڵام بهداخهوه تائێستا هیچ  ئهنجامێکمان وهرنهگرتووه».

لێکردنهوهى پۆستهرو ئاڵاى قهوارهو کاندیدهکان لهکاتێکدایه، بۆ ئهم ههڵبژاردنهى پهرلهمانى کوردستان بهشى زۆرى قهوارهکان کهمتر لهههڵبژاردنهکانى پێشوو بانگهشهیان کردووهو جۆرێک لهساردى بهبانگهشهیانهوه دیاره، بهتایبهتى لایهنهکانى دهرهوهى پارتى و یهکێتى.

ههریهکه لهپارتى و یهکێتى که لهتهواوى ههرێمى کوردستان بهتایبهتى لهناوچهکانى ژێر ههژمونى خۆیان بهچڕى بانگهشه دهکهن، بهههمان شێوهى لایهنهکانى تر باس لهوهدهکهن کهپۆستهر و ئاڵاکانیان لێدهکرێتهوه.

سهعدى ئهحمهد پیره  وتهبێژى یهکێتى به هاوڵاتی وت  «لهههولێر بهگشتى لهشهقامى موسڵ و تهیراوهو لهسلێمانیش پۆستهرو فلێکسمان دڕێنراوهو لێکراونهتهوه، ئهوه ئیشى ئاسایش و حکومهته کهڕێگه لهوانه بگرێت«.

وتیشى «بێگومان سکاڵاو نامهش نوسراوه کهئهم کارانه رابگیرێت، دڕاندنى وێنهو کهرهستهکانى ههڵمهتهکانى ههڵبژاردن، کارێکى زۆر ناشارستانییهو ههرکهسێک بیکات ئهوه بڕواى بهدیموکراسى نییه».

سهعدى پیره جهختیکردهوه، ههر یهکێک لهو دیارده ناشارستانیه لهسنورهکانى دهسهڵاتى یهکێتى بکرێت یهکێتى بهرپرسیاره، ئهوهشى لهسنورى پارتى بێت پارتى بهرپرسیاره.

ئهوهشى خستهڕوو، ئهبێت قهواره سیاسیهکان ئاگادارى ئهوهبن خهڵک خۆى سارده لهههڵبژاردن، «نابێت بانگهشهکانیان ببێته هۆى تێکدانى کارو کاسبى خهڵک و پێویسته پانتاییهک بهێڵدرێتهوه، بۆئهوهى ئهم ههڵبژاردنه شارستانى و جیاواز بێت».

لاى خۆیهوه، عهتا شێخ حهسهن وتهبێژى پارتى لهسلێمانى باسى لهوهکرد، لهسلێمانى پۆستهرهکانیان لێدهکرێتهوهو ئهوهش پهیوهندى بهئیدارهى سلێمانییهوه ههیه.

وتیشى»ئێمه بهشى یاسایى دهزگاى ههڵبژاردنمان ئاگادارکردۆتهوهو ئهوان ڕێوشوێنى یاسایی و پێویستیان  گرتۆتهبهر، بهڵام بهداخهوه تائێستا هیچ ئیجرائاتێک نهکراوه».

کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکان بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن پهیڕهوێکى تایبهتى داناوه، تاقهوارهکان له رێگهیهوه بتوانن بهشێوهیهکى یاسایی بانگهشهى ههڵبژاردن بکهن، ههروهها بههاوکارى ئیدارهى پارێزگاکان بانگهشهی لهبهشێک لهشهقام و شوێنه گشتییهکان قهدهغهکردووه.

لهسهرهتاى دهستپێکردنى بانگهشهشدا کۆمسیۆن چهند قهوارهیهکى بههۆى سهرپێچییهوه سزادا.

شیروان زرار وتهبێژى کۆمسیۆنى ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم وتى «ئێمه پهیڕهوێکمان ههیه کهتێیدا زۆربهى ئهو خاڵانهمان رونکردووهتهوه کهپێویسته قهوارهو کاندیدهکان بیزانن و رهچاوى بکهن لهکاتى بانگهشهى ههڵبژاردندا».

باسى لهوهشکرد، زۆرێک له لایهنهکان سکاڵایان کردووهو گهیاندویانهتە نوسینگهکانیان، بهڵام تائێستا بهدهست ئهنجومهنى کۆمسیاران نهگهیشتووهو لێپێچینهوهیان نهکردووه «بهڵام لهم رۆژانهدا قسهى لهسهر دهکهین و ههر حزب و لایهنێک ئهو کارانهى کردبێت سزادهدرێت و رێکارى یاسایى لهبهرانبهرى دهگیرێته بهر».

ئهنجومهنى کۆمیسیارانى ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم ههر پێنج رۆژ جارێک کۆدهبێتهوه بۆ تاوتوێکردنى دوایین پێشهاتهکان لهبارهى ئامادهکارییهکانى ههڵبژاردن و ئهو سکاڵا جۆراوجۆرانهى لهلایهن قهوارهکانهوه تۆمارکراون.

جگه لهو پێشێلکارییانهى کهقهوارهکان باسى دهکهن، کۆمسیۆن ئاماژه بهوهدهکات که بهشێک لهقهوارهکان خۆیان لهکاتى بانگهشهى ههڵبژاردندا پێشێلکارییان کردووهو لهو شوێنانه فلێکس و لۆگۆیان ههڵواسیوه کهقهدهغهکراوه بانگهشهیان تێدا بکرێت.

وتهبێژى کۆمسیۆنى ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم ئاماژهى بهوهکرد، ههر قهوارهیهک بهدهر لهڕێنماییهکانیان فلێکس و پۆستهر ههڵبواسێت، توشى لێپێچینهوه دهبێت و فلێکس و ئاڵاکانى لێدهکرێتهوه.

پڕۆسهى بانگهشهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان که 10ى ئهم مانگه دهستیپێکرد لهکۆتایی نزیک بووهتهوهو بڕیاره تا دوو رۆژ پێش ههڵبژاردن بهردهوام بێت و لهڕۆژى 28ى ئهم مانگه کۆتایی بێت و له 30ى ئهم مانگهشدا ههڵبژاردنى خولى پێنجهمى پهرلهمان بهڕێوهبچێت.

لهههڵبژاردنهکهدا 29 قهواره بهزیاتر له 700 کاندیدهوه کێبڕکێ لهسهر 111 کورسی پهرلهمانى کوردستان دهکهن، که 11 کورسیان بۆ پێکهاتهکان تهرخانکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار