پارتى سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رکردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى کێشه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماری عێراق سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، که تائێستا به هه‌ڵواسراوی له‌نێوانیاندا ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تاى کێشه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وکاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا که یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌رهه‌م ساڵحی کاندیدکرد بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى پارتى لێکه‌وته‌وه به‌وپێیه‌ى رەزامه‌ندی نه‌بوو له‌سه‌ر کاندیده‌که‌و به‌بڕیاری تاکلایه‌نه‌ى یه‌کێتى دانا.
ئێستا که ناکۆکیه‌کانى ئه‌و دوو لایه‌نه گه‌یشتوونه‌ته چڵه‌پۆپه، پارتى سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م نه‌یاره‌که‌ى لەم پرسەدا تاکو یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام یه‌کێتى تا ئێستا سووره له‌سه‌ر بڕیاری خۆى که پارتى به «بڕیاری تاکلایه‌نه« ناوى ده‌بات.
یه‌کێتى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و پارتى فوئاد حسێنى کردۆته کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
شوان ته‌ها، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى و به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له‌به‌غدا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی باسی له‌سێ بژارده کرد، بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کە که ئه‌وانیش بریتین له (لێکتێگه‌یشتن، یان بڕیاری سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره کورده‌کان له‌سه‌ر پرسه‌که، یان چوونه کێبڕکێی هه‌ردوو کاندیده‌که).
له‌به‌رامبه‌ر کاندیدکردنى به‌رهه‌م ساڵحدا، پارتى فوئاد حسێنى کاندید کردوه، به‌و پێیه‌ى هاوشێوه‌ى به‌رهه‌م ساڵح زمانزانه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کى زۆری دیبلۆماسی هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ماوه‌یەک سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بووه.
شوان ته‌ها وتى یان ده‌بێت ته‌فاهومى سیاسى له‌نێوانماندا هه‌بێت، یان ئه‌وه‌تا نوێنه‌رانى کورد کۆبکرێنه‌وه‌و ئه‌و دوو کاندیده له‌نێوان ئه‌واندا یه‌کلایی بکرێته‌وه، کێ زۆرینه‌ى هێنا ده‌بێته تاکه کاندید، یان بژارده‌ى سێهه‌م ئه‌وه‌یه رووبه‌ڕوى ده‌نگدانى ناو په‌رله‌مان ده‌بینه‌وه چ کاندیدێکیان ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پیرۆزى ئه‌وه‌بێت».
هه‌تا ئێستا یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ئاماده‌یی نیشاننه‌داوه بۆ قبوڵکردنى ئه‌و بژاردانه، به‌وپێیه‌ى پۆسته‌که به پشکى خۆى ده‌زانێت وه‌کو یه‌کێک له‌و پۆسته باڵایانه‌ى له‌ناو سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌دا به‌ر کورد که‌وتووه. که جگه له سه‌رۆک کۆمار، پۆستى جێگری دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌ر کورد که‌وتووه به‌شیر حه‌داد له فراکسیۆنى پارتى وه‌ریگرتوه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «تا ئێستا یه‌کێتى و پارتى رێکنه‌که‌وتون له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا رێکنه‌که‌وتین ده‌چینه کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن، ئێمه کاندیدى خۆمان هه‌یه‌و پارتیش کاندیدى خۆى هه‌یه ئه‌وه‌ى ده‌رچوو ئه‌وه شه‌رعییه‌ت به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌چینه ئه‌و پرۆسه دیموکراسیه‌وه«.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، دڵنیان کاندیده‌که‌یان که «به‌رهه‌م ساڵح»ه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و کاریشیان بۆ ئه‌وه کردووه.
ئه‌ندامه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه به‌و داواکارییه‌ى پارتى رازیبن هه‌ڵبژاردن بۆ کاندیده‌کان له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان بکرێت «ئاماده‌نین له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان هه‌ڵبژاردن بۆ کاندیده‌کان بکرێت، پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى یه‌کێتیه«.
شوان ته‌ها، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى یه‌کێتى تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که «یه‌کهه‌ڵوێست» نه‌بووه له‌و پرسه‌دا، هه‌ربۆیه ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و پۆستە به موڵکى کورد ده‌زانن نه‌ک تاک لایه‌نێک، هه‌ربۆیه ئاماده نین سازشی له‌سه‌ربکه‌ن.
شوان ته‌ها وتى «زۆر لایه‌نى سیاسى و خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته داوایان کردووه کورد یه‌کهه‌ڵوێست بێت، دیاره پارتى له‌سه‌ره‌تادا داواى کرد یه‌کێتى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌بوو، وا مامه‌ڵه‌یان کرد پۆستى سه‌رۆک کۆمار موڵکى ئه‌وان بێت، ئێمه به‌موڵکى کوردى ده‌زانین له‌ناو کوردیش‌دا چه‌ندین پێکهاته‌ى سیاسى هەن«.
ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه هه‌موو لیسته کوردستانییه‌کان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار بده‌ن. وتیشی «ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌که زۆرینه‌ى ده‌نگه، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى کوردسیهکانى به‌غدایان به‌ده‌ستهێناوه«.
لهبژاردهى یه‌که‌مدا که‌پارتى داوای ده‌کات له‌یه‌کێتى، «لێکتێگه‌یشتن»ه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دابه‌شکردنى ئه‌و پۆسته سیادیانهى که به‌ر کورد ده‌که‌ون.
شوان ته‌ها وتى «ئه‌گه‌ر یه‌کێتى ده‌ستبه‌ردارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بێت هه‌ر پۆستێکى تر‌ى سیادى له‌عێراق وه‌ربگیرێت ده‌درێته یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى تریش حه‌قى خۆیانه وه‌ریبگرن به‌پێى خاڵ یان ژماره‌ى کورسییه‌کانیان».
تیمى یه‌کێتی که چه‌ند رۆژێکه له به‌غدان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وان تا ئێستا هه‌ڵبژاردنی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار له‌نێو فراکسیۆنه کوردیه‌کان ره‌تده‌که‌نه‌وه.
میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى یه‌کێتیه‌و مناقه‌شه‌ى له‌سه‌ر ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر سازان دروستنه‌بێت کاندیده‌کان ده‌چنه کێبڕکێوه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌کى دیموکراتییه کێ سه‌رکه‌وت پیرۆزى بێت».
وتیشی «که پارتى کاندیدى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌بووه خۆ نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه تا ئێمه ئه‌وه لهپارتى قبوڵ بکه‌ین».