فه‌رامۆش نه‌جم، کاندیدى گۆڕان: هێزه چه‌کداره‌کان له‌هێزى تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌وه ده‌که‌ین به نیشتمانى
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
کاندیدێکى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات ده‌چنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى هێزه چه‌کداره‌کان له‌هێزى تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌وه بکه‌ن به هێزى نیشتمانى و نیزامى که بۆ هه‌موان بێت.
فه‌رامۆش نه‌جم حه‌سه‌ن، کاندیدى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى کودرستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات کار بۆ هێزه‌کانى ناوخۆ‌و موچه‌و ئیمتیازاته‌کانیان ده‌که‌ن.
ملازم فه‌رامۆش نه‌جم، یه‌کێک بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى که له‌ساڵى رابردوودا له‌سه‌ر به‌شدارى کردنى له‌خۆپیشاندانه‌کان ببۆ لابردنى سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه مااوه‌ى شه‌ش مانگ زیندانى کرا.
هاوڵاتى: یه‌کێک بوون له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى له‌سه‌ر لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه شه‌ش مانگ زیندانى کران، ده‌کرێت به‌شێک له‌و چیرۆکه‌مان بۆ باس بکه‌یت؟
فه‌رامۆش نه‌جم: ئێمه له ساڵى 2016 له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کانى هێزه‌کانى ناوخۆ به‌تایبه‌ت هى پۆلیسى هاتوچۆ‌و پۆلیس، له‌سنورى سلێمانى گربونه‌وه‌یه‌ک کرا.
ئێمه‌ش له ده‌روازه‌ى راپه‌رین(رانیه) گربونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجامدا دژى سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه، ته‌بعه‌ن ئه‌وکات له‌کاتێکدا بوو پێنج مانگ بوو هێزه‌کانى ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه ئێمه‌ش له‌وکاته‌دا حکومه‌تى هه‌رێم که له‌سه‌دا 70ى موچه‌یان بریبوو خۆپیشاندانمان له9/2/ 2016 کرد‌و رۆژانه قسه‌مان بۆ که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن ده‌کرد، په‌یامێکم ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى پارتى و یه‌کێتى کرد که‌وا به‌سه چیتر واز له‌چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵک و سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه بهێنن و لایببه‌ن، په‌یامه‌که‌مان ره‌وا بوو، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنمان بۆ ده‌رچوو لاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى ئنجا داواکارى گشتى هاته خه‌ت، یه‌کێتى به‌نیازبوو من ته‌سلیمى پارتى بکات هه‌تا له‌رێگه‌ى ئاسایشى رانیه‌وه، به‌ڵام قبوڵم نه‌کردو وتم من ئه‌فسه‌رى ناوخۆم ئاسایش بۆى نه‌بوو ده‌ستگیرم بکات.
دواتر خۆم چومه دادگاى سلێمانى، لیژنه‌یه‌کى گه‌وره له‌هه‌ولێره‌وه هاتن له‌وێ به‌که‌فاله‌تى 12 رۆژ ته‌وفیق کرام به‌که‌فاله‌تى دوو ملیۆن و و دووکه‌س ئازاد کراین، دواتر له 12/7/2017 به شه‌ش مانگ زیندانى کرام به قانونى عقوباتى عێراقى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داواى لابردنى سته‌مى پاشه‌که‌وتى موچه‌م کردبوو
هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى ئێستا کاندیدێکى گۆرانن بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وله‌ویه‌تى کارت چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر بگه‌یته په‌رله‌مان؟
فه‌رامۆش نه‌جم: به‌نیشتمانى کردنى هێزه چه‌کداره‌کانه، ده‌مانه‌وێت هێزه چه‌کداره‌کان له‌هێزى تاقم و گروپ و بنه‌ماڵه‌وه بیکه‌ین به هێزى نیشتمانى بۆ هه‌موان بێت، لابردنى ئه‌و هه‌موو باج و غراماته‌ى که له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گیرێت به‌نادادپه‌روه‌رى له‌رێگه‌ى هاتوچۆ‌وه که به‌سه‌ر شۆفێراندا سه‌پێندراوه ئه‌م غراماته زۆرانه لاببه‌ین، به‌کارهێنانى داهاته‌کانى هاتوچۆ بۆ رێگاوبانه‌کان خه‌رج بکرێت، لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌و دابین کردنى نه‌وتى سپى ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمىکوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ره‌و وه‌رزى زستان ده‌رۆین له ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانم ده‌بێت.
هاوڵاتى: ده‌توانیت له‌په‌رله‌مان فشار بکه‌یت بۆ جێبیه‌جێکردنى یاساکان؟
فه‌رامۆش نه‌جم: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان متمانه‌مان پێبدات و رێژه‌یه‌کى وابهێنین له‌رووى یاساییه‌وه ئه‌م ئیشانه بکه‌ین، له‌په‌رله‌مان قانونى بۆ ده‌ربکرێت و جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵێ ده‌توانین فشار بکه‌ین بۆ جێبه‌جێکردنى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى په‌رله‌مان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و پارتى و یه‌کێتى بێت که دوو حیزبى سته‌مکارن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک، پێموایه ناتوانین جێبه‌جێ بکه‌ین، به‌ڵام شه‌رى ئێمه کارکردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و رێگرى کردنه له‌هه‌موو تاڵانکارییه‌کان که‌به‌نایاسایى ده‌کرێت.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى ناوخۆ‌و ئاسایش غه‌درى لێ بکرێت هاوکارى ده‌که‌یت مافه‌که‌ى بۆ بگه‌رێنیته‌وه؟
فه‌رامۆش نه‌جم: ته‌بعه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌چمه په‌رله‌مان، بێدادى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌رباره‌ى پۆلیس و هێزه‌کانى ناوخۆ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربرین، هیچ پێشمه‌رگه‌و پۆلیسێک ناتوانێت حزبه‌که‌ى خۆى ئاشکرا بکات و بڵێت ده‌نگ ده‌نگم بۆ فلان حزب ده‌بێت، به‌ڵکو سانسۆرێکى زۆریشیان خراوه‌ته‌سه‌ر.
ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا ئه‌وه‌م پێگه‌شتووه که گواستنه‌وه له‌ناو هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌ستى پێکردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گومانیان لێ ده‌که‌ن ده‌نگ به لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن.
ئیشى ئێمه خزمه‌تکردنى هێزه‌کانى ئاسایش و هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ى زوڵمیان لێ ده‌کرێت تا مافه‌کانیان بۆ بگه‌رێنینه‌وه.
هاوڵاتى: پێتوایه ساخته‌کارى له‌ناو ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌کرێت؟
فه‌رامۆش نه‌جم: ترسى ساخته‌کارى زۆرمان هه‌یه له‌ده‌نگدانى تایبه‌تدا، ئه‌وه‌ى دڵمان پێیخۆشه ئه‌وه‌یه له خوێندنگاکان‌دا ده‌نگى خه‌ڵک که له‌ناو سندوقه‌کاندان له‌وێ ئاشکرا ده‌کرێن، به‌ڵام یه‌کێتى و پارتى ساخته‌کارى خۆیان ده‌که‌ن و موناقه‌شه‌ى تێدا نییه، چونکه پارتى و یه‌کێتى ئێستا له هێزى نیشتمانییه‌وه بونه‌ته هێزى ساخته‌کارى.
هاوڵاتى: تاچه‌ند ده‌توانن به‌ته‌وافوق له‌گه‌ڵ فراکسۆنه‌کانى تر ئه‌و پرۆژه‌و یاسایانه‌ى له خزمه‌تى خه‌ڵکدایه کارى له‌سه‌ر بکه‌ن؟
فه‌رامۆش نه‌جم: سه‌دا سه‌د ئه‌و فراسکۆنانه‌ى له‌دیدى گۆران نزیکن و وه‌کو ئێمه بیرده‌که‌نه‌وه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک ئه‌گه‌ر هاوکاربین ده‌توانین دژى سته‌مکارى یه‌کێتى و پارتى بوه‌ستینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ خزمه‌تى خه‌ڵکه داواى جێبه‌جێکردنیان بکه‌ین و به‌دواداچونى بۆ بکه‌ین.
هاوڵاتى: ئایا پابه‌ند ده‌بیت به کارکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان؟
فه‌رامۆش نه‌جم: سه‌دا سه‌د پابه‌د ده‌بین به به‌رنامه‌کانى گۆڕانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى دیدو تێروانى نه‌وشیروان مسته‌فاى هه‌ڵگرتووه له‌پرسى چاکسازى و دادوه‌رى و سه‌روه‌رى یاسا و دادى کۆمه‌ڵایه‌تى و دارایى، که هه‌موو ئه‌مانه سه‌دا سه‌د له خزمه‌تى خه‌ڵکدان.
هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک نه‌بێت ئاماده نین ده‌نگى پێ بده‌ین ده‌بینه گروپى فشار له‌په‌رله‌ماندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا ماف و داخوازییه‌کانى خه‌ڵک به‌ده‌ست ده‌هێنین