«ئاشتکردنەوە»ی بادینان

پارتى و یەکگرتوو دەیانەوێت پارێزگارى لەدەنگەکانیان بکەن، لایەنەکانى دیکەش دەڵێن دەیانەوێت بازنەى کێبڕکێکه فراوانتر بکەن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چاویان بڕیوه‌ته ده‌نگه‌کانى ده‌ڤه‌رى بادینان، به‌وپێیه‌ى پێشبینی ده‌کرێت هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو به‌رزترین ئاستى به‌شدارى خه‌ڵک له‌ده‌نگدان له‌و سنوره تۆماربکرێت. هەندێک لەو لیستانەی کەدەنگیان لەو دەڤەرە کەم بووە لەڕابردوودا دەڵێن بادینان ئاشتدەکەنەوە.

به‌پێی ئاماره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن  و ڕاپرسی هه‌رێم، ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک مافى به‌شداریکردنیان هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ژماره‌یان 676 هه‌زارو 859 که‌سه، که به‌سه‌ر 1360 وێستگه‌دا دابه‌شکراون.

هه‌رچه‌نده سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێم یه‌ک بازنه‌ییه، به‌ڵام بهلهبهرچاوگرتنى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى سنورى ئه‌و پارێزگایه، ده‌نگه‌کانى سنورى دهۆک به‌شى 28 کورسی په‌رله‌مان ده‌کات.

له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردووى په‌رله‌مانى کوردستاندا پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان کێبڕکێیان له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانى سنورى پارێزگاى دهۆک کردووه، به‌جۆرێک پارتى زۆربه‌ى زۆرى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌کگرتووش نیوه‌ى ده‌نگه‌کانى لیسته‌که‌ى له‌و پارێزگایه‌وه به‌ده‌ستهێناوه.

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌شێک له‌لیسته‌کان به‌گه‌رموگوڕییه‌وه ده‌ستیان به‌بانگه‌شه کردووه له‌سنورى دهۆک و ده‌یانه‌وێت کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگه‌کانى ئه‌و پارێزگایه بکه‌ن، به‌تایبه‌ت کهچاوهڕواندهکرێت رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له‌و پارێزگایه هه‌ر به‌به‌رزى بمێنێته‌وه، له‌کاتێکدا چاوهڕواندهکرێت لهپارێزگاکانى دیکه رێژه‌ى به‌شدارى روو له‌دابه‌زین بکات.

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی لەمیانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی لیستەکەیدا لە بادینان وتی «یه‌کێتی شانازی بهدهۆک و زاخۆوه ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری بادینان  ئاشتبێته‌وه«.

پارتى دیموکراتى کوردستان که تائێستا براوه‌ى یه‌که‌م بووه له‌پارێزگاى دهۆک، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ساڵى 2013 له‌سنورى دهۆک توانى 23 په‌رله‌مانتارى له‌و سنوره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش چاوى له‌پارێزگاریکردن له‌و ده‌نگانه یان زیادکردنیهتى.

له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا، پارتى زیاتر له 354 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناو له‌کۆى 12 کورسی که بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخانکرابوو 10 کورسی به‌ده‌ستهێنا.

پارتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌کۆى 100 کاندید، 39 کاندیدى له‌پارێزگاى دهۆک کاندیدکردووه‌و سه‌رقاڵى بانگهشهیهکى چڕه له‌و پارێزگایه که به‌ناوچه‌ى جێ نفوزى خۆى داده‌نرێت.

مه‌سعود سهرنى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک به هاوڵاتی راگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن 23-24 کورسی له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا به‌ده‌ستبهێنن، کاریش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن کهدهنگهکانیان زیادبکات.

وتیشى «جگه له‌یه‌کگرتوو که‌پێشتر له سنورى دهۆک کورسی به‌ده‌ستهێناوه، پێمانوانییه لایه‌نه‌کانى تر  بتوانن ده‌نگى پێویست بهێنن و کاندیده‌کانیان له‌م پارێزگایه سه‌ربخه‌ن».

پارێزگاى دهۆک ناوچه‌یه‌کى به‌رفراوانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه که‌پێکدێت له‌ناوه‌ندى دهۆک، قه‌زاکانى ئامێدى، ئاکرێ، شێخان، سیمێل، زاخۆ، به‌رده‌ڕه‌ش.

له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان پارتى و یه‌کێتیدا یه‌کگرتووى ئیسلامى به‌شێوه‌یه‌کى له‌سه‌رخۆ له‌سنورى ئه‌و پارێزگایه گه‌شه‌یکردو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا توانى چه‌ند کورسییه‌ک به‌ده‌ستبهێنێت.

باره‌گاکانى ئه‌و حزبه دووجار له‌و سنوره سوتێنراون که به‌رپرسانى ئه‌و حزبه پارتییان به‌ئه‌نجامدانى تۆمه‌تبارکرد، به‌ڵام پارتى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى نه‌چووه ژێر بارى تۆمه‌ته‌کان به‌ڵام قه‌ره‌بووى ماددى ئه‌و حزبه‌ى کرده‌وه.

یه‌کگرتوو له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که له‌ساڵى 2013 به‌ڕێوه‌چوو له‌کۆى 10 کورسی که له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستیهێنا چوار کورسیان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک بوون، دواى ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى 80 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، له‌دواین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیش که له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو زیاتر له 43 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نى کورسییه‌ک.

بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که بڕیاره له 30ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌کگرتوو که له چوارچێوه‌ى به‌ره‌ى ئیسڵاحدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌کات و له‌کۆى 60 کاندید 23 کاندیدى له سنورى پارێزگاى دهۆک کاندیدکردووه.

به‌هزاد زێبارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چوار کورسی که‌متر به‌ده‌ستناهێنن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ده‌نگه‌کانیان زیاد بکه‌ن.

باسى له‌وه‌شکرد، به‌پێی پێشبینییه‌کانیان پارتى ئه‌و رێژه ده‌نگه زۆره ناهێنێت له‌سنورى دهۆک که به‌رپرسه‌کانى باسی ده‌که‌ن، چونکه لایه‌نه‌کانى تریش ده‌نگى خۆیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده دووره بتوانن کورسی له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستبهێنن.

زێبارى هۆکارى که‌مبونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى یه‌کگرتوو له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ «ساخته‌کاریی» و ده‌ڵێت ئه‌وه قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌نگى ئه‌وان نه‌بووه و ساخته‌کارییان به‌رانبه‌ر کراوه.

پێده‌چێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگه‌کانى پارێزگاى دهۆک به‌هاى زیاتریان هه‌بێت بۆ حزبه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ده‌نگدان له‌و پارێزگایه به‌به‌رزى بمێنێته‌وه، له‌کاتێکدا چاوهڕواندهکرێت رێژه‌ى ده‌نگدان لهپارێزگاکانى دیکه به‌تایبه‌ت له‌سنورى سلێمانى روو له‌که‌مبونه‌وه بکات.

یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان که تائێستا ده‌نگه‌کانى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى به‌ده‌ستهێنانى کورسی، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاوى له‌زیادکردنى دهنگهکانیهتى له‌و پارێزگایه تا بتوانێت لانى که‌م کاندیدێکى له‌و پارێزگایه بۆ په‌رله‌مانى داهاتووى کوردستان سه‌ربخات.

یه‌کێتى له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌سنورى دهۆک زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا له هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستاندا زیاتر له 40 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنابوو، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش چاوى له‌ده‌نگه‌کانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌رییه که له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌کێتى زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنابوو، دواى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حزبه گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کێتى.

دڵدار زاخۆیی به‌رپرسی راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له دهۆک بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کارى زیاتریان کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ له‌سنورى دهۆک و ئه‌گه‌ر ساخته‌کاریی نه‌کرێت ده‌نگى پێویست ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانى کورسی.

بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان یه‌کێتى له‌کۆى 100 کاندید، هه‌شت کاندیدى تایبه‌ت کردووه به‌سنورى دهۆک و کاندیده‌کانیش به‌چڕى بانگه‌شه ده‌که‌ن.

دڵدار زاخۆیی باسى له‌وه‌کرد، ئه‌وان تێبینیان له‌سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌رانى دهۆک هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ده‌نگى ئاواره‌و  پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا بۆ تۆمارى ده‌نگده‌رانى دهۆک زیادکراوه که‌سه‌رجه‌میان له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتیدان.

وتیشى ئه‌وان چه‌ندین تێبینییان له‌باره‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانه‌وه راده‌ستى کۆمسیۆن کردووه، به‌ڵام هێشتا تۆماره‌که پاکنه‌کراوه‌ته‌وه.

له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا که تائێستا ده‌نگه‌کانیان له‌سنورى بادینان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى به‌ده‌ستهێنانى کورسی، له‌ناو کۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگى ناوچه‌کانى تر بتوانن کاندیده‌کانیان له‌دهۆک سه‌ربخه‌ن، تا نیشانى بده‌ن کهحزبهکهیان له‌و سنوره‌ش بوونى هه‌یه.

هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى مه‌کتبه‌بی هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌کرد، هه‌ندێ که‌س له‌ناو کۆمه‌ڵ پێشنیاریان کردبوو له‌سلێمانى و ناوچه‌کانى دیکه‌وه ده‌نگ بدرێت بۆ دوو کاندیده‌که‌ى کۆمه‌ڵ له‌دهۆک، به‌ڵام لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.

وتیشى «کاندیده‌کانمان له‌دهۆک که‌سانى لێوه‌شاوه‌ن و پێمانوایه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ده‌نگى سنورى دهۆک سه‌ربکه‌ون، نه‌ک به‌ده‌نگى ناوچه‌کانى دیکه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار