به‌یان مه‌هدى، کاندیدى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان: من په‌رله‌مانتار ده‌بم نه‌ک به‌رپرسى حزبى
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
کاندیدێکى یه‌کێتى به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌دات که راستگۆ و بوێر بێت له‌په‌رله‌ماندا و پێشیوایه کار بۆ سه‌روه‌رى یاسا ده‌که‌ن.
به‌یان مه‌هدى، کاندیدى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان به په‌رله‌مانى کوردستان بێنێته‌دى.
هاوڵاتى: ئه‌وله‌ویه‌تى کارت بۆ په‌رله‌مان چى ده‌بێت؟
به‌یان مه‌هدى: گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان به په‌رله‌مانى کوردستان بێنینه‌دى
هاوڵاتى: تا چ ئاستێک پابه‌ند ده‌بیت به به‌رنامه‌ى لیستى یه‌کێتیه‌وه بۆ چوار ساڵى داهاتوو له په‌رله‌مان؟
به‌یان مه‌هدى: من وه‌ک کاندیدێکى ئه‌و لیسته پاپه‌ند ده‌بم به‌و به‌رنامه تۆکمه داڕێژراوه‌ى لیسته‌که‌مه‌وه که له دروشمى هه‌لى کار و خزمه‌ت و ئارامیدا خۆى ده‌بینێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له داهاتوو وه‌ک نوێنه‌رانى خه‌ڵکى کوردستان هه‌موو به‌رنامه‌کانى خۆمان ده‌خه‌ینه کار بۆ خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان.
هاوڵاتى: چۆن ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساکان ده‌که‌یت وه‌ک یاساناسێک ئه‌گه‌ر بچیته په‌رله‌مان؟
به‌یان مه‌هدى: یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانى په‌رله‌مان چاودێریکردنى کاره‌کانى هه‌یئه‌ى ته‌نفیزیه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ (په‌رله‌مان که یاسایه‌ک ده‌رده‌کات چاودێریش ده‌بێت به‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێ کردنى ئه‌و یاسایه‌وه).
هاوڵاتى: خولى پێشوو نزیکه‌ى نیوه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌ستور ئاماده‌کرا و دواى په‌کخستنى په‌رله‌مان کاره‌کانیان راگیرا، بۆ ئه‌م خوله ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن لیژنه‌که ده‌ستبه‌کاربێته‌وه بۆ راپرسى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟
به‌یان مه‌هدى: پرسیاره‌که‌ت جێى خۆیه‌تى زۆربه‌ى کێشه‌کانى هه‌رێم له ناوخۆدا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌شدا هۆکاره‌که‌ى نه‌بوونى ده‌ستووره، ئه‌گه‌ر بومه په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانمدا ده‌ستده‌که‌ین به‌کارکردن بۆى، چونکه ئه‌وه مافێکى حه‌تمى هاوڵاتیانه له ئێستادا ناتوانم هیچى زیاترى له‌سه‌ر بڵێم چونکه کاتى نه‌هاتووه.
هاوڵاتى: له‌هه‌موو وڵاته دیموکراسییه‌کاندا داواکارى گشتى ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌وه‌زاره‌تى داد جیاکراوه‌ته‌وه، کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌ن که داواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ بێت؟
به‌یان مه‌هدى: ئه‌مه ته‌نها کارى به‌نده نیه په‌یوه‌سته به خولى نوێى په‌رله‌مان و ئه‌وه به رۆژ و دوو رۆژ ناکرێت ئێمه له‌ئێستادا پێویستمان به چالاککردنى داواکارى گشتى و دادگاکان هه‌یه که تائێستا به‌داخه‌وه تایبه‌تمه‌ندێتى دادوه‌ره‌کانمان نیه ته‌نها ممارسه‌یه و بوونى تایبه‌تمه‌ندیش کاره‌کان ئاسان ده‌کات، ئه‌و پرسیاره ده‌توانى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى داد و فه‌رمانگه‌ى گشتى دادوه‌رى بکه‌یت زیاتر ته‌شویقتره بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت.
هاوڵاتى: به‌شێکى زۆر له‌هاوڵاتیان پێیانوایه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش به حیزبى کراوه؟ ئایا ده‌توانن له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ ئه‌وه بکه‌ن لانى که‌م سه‌ربه‌خۆ بن له‌کاره‌کانیاندا؟
به‌یان مه‌هدى:حزبى بوون مافى هه‌ر که‌سێکه، به‌ڵام به مه‌رجێک کاربکات بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى یاسا ئه‌وه‌ش له‌رێى پێشکه‌شکردنى پرۆژه یاساوه ده‌بێت نه‌ک به‌نده هیچ په‌رله‌مانتارێک ناتوانێ گره‌نتى هه‌ندێک به‌رنامه و گورانکارى بدات له‌رێى پروژه یاسا‌و هه‌موارکردنى یاساکانه‌وه نه‌بێت، چونکه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه وورده‌و وورده‌کارى خۆى هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێلایه‌نى دادوه‌ره‌کان و داواکارى گشتیدام.
هاوڵاتى: پێتوایه یاسا سه‌روه‌ره له‌هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک که‌سێکى یاسایى رات چییه له‌سه‌ر جیاکارى یاسایى؟
به‌یان مه‌هدى: یاسا سه‌روه‌ره، به‌ڵام پراکتیکى وه‌ک خۆى نیه بۆ نموونه سه‌روه‌رى یاسا زۆر په‌یوه‌سته به‌و لا‌وحه ئیدارى و تعلیماتانه‌ى که ده‌رده‌کرێت و پێویسته ئێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م هاوکارمان بن بۆ پراکتیکى یاساکان.
هاوڵاتى: چ به‌ڵێنێک به‌ده‌نگده‌رانت ده‌ده‌یت؟
به‌یان مه‌هدى: به‌لێنى به‌نده ئه‌وه‌یه راستگوو بوێر‌و خه‌مخۆرو ساده بم، بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانم و پشتیوان به‌خوا و جه‌ماوه‌ره‌که‌م.
هاوڵاتى: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داوته که‌کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌رى یاسایى یا هه‌ر دۆسیه‌یه‌کى تر ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت واز بهێنیت؟
به‌یان مه‌هدى: پرسیاره‌که‌ت زور جوانه به‌ردى زل هه‌ڵگرتن نیشانه‌ى نه‌هاویشتنیه‌تى و من جارێ کاندیدم و نه‌چوومه‌ته په‌رله‌مان تابزاتم بارودۆخ له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌کانم په‌یوه‌ندى راسته‌وانه‌یه یان پێچه‌وانه بێگومان خه‌ڵکێک یاساى خوێندبێت ده‌زانێ ئیلتیزام به‌وه‌عد چۆنه‌و چه‌ند گرنگه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر فراکسیۆنى یه‌کێتى داوات لێبکه‌ن ده‌نگ به‌پڕۆژه‌یه‌ک بده‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئى تۆدا نه‌یه‌ته‌وه، ئاماده‌ى ده‌نگى پێبده‌یت؟
به‌یان مه‌هدى: ئه‌مه‌یان با داینێین بۆ کاتى خۆى پێش رووداوه‌کان نه‌که‌وین.
هاوڵاتى: پێتوایه حزبه‌که‌ت چى وت ده‌بێت به‌قسه‌ى بکه‌یت؟
به‌یان مه‌هدى: دیاره من کاندیدم پاشان ببمه په‌رله‌مانتار شتیک نیه چى ووت به‌قسه‌ى بکه‌م یان نه‌یکه‌م، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى له‌به‌ره‌ى گه‌لین و هه‌رچى پڕۆژه‌ى حزبه‌که‌م بێت بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان ده‌بێت
ئایا ئیتر من که هه‌ڵگرى دروشمى ئارامى و خزمه‌ت و هه‌لى کاربم له‌بانگه‌شه‌ى لیسته‌که‌مدا چۆن ده‌توانم پێچه‌وانه‌ى بم به‌تایبه‌ت من په‌رله‌مانتار ده‌بم نه‌ک به‌رپرسى حزبى.