کوێستان له‌تیف کاندیدى پارتى بۆ په‌رله‌مان: کار بۆ رێگرى له‌توندوتیژى ته‌کنه‌لۆژیا ده‌که‌م که‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تان ده‌کرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
کاندیدێکى پارتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات کاربۆرێگرى له‌توندوتیژى ته‌کنه‌لۆژیاده‌کات که به‌رانبه‌ر ئافره‌تان ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه.
کوێستان له‌تیف، کاندیدى پارتى بۆ په‌رله‌مان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌شڵێت:" راسته‌کاندیدىپارتیم،به‌ڵام که ده‌رچووم و چومه په‌رله‌مان ده‌بێتببمه موڵکى گشتى هه‌موو خه‌ڵک ته‌نها بۆ حزبێکى دیارى کراو کار ناکه‌م، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى په‌رله‌مان جێبه‌جێ ده‌که‌م وچاودێریه‌کى به‌هێزى حکومه‌تده‌بم".
هاوڵاتى: ئه‌وله‌ویه‌تى کارت چییه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک ژنه کاندیدێک؟
کوێستان له‌تیف: توندوتیژى ته‌کنه‌لۆژیا یه‌کێکه له‌توندوتیژییه‌کانى سه‌رده‌م بتوانین رێگرى لێبکه‌ین وه‌کو ره‌گه‌زى ئافره‌ت، به‌تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا رێگرى له‌پێشکه‌وتنیان بکاتده‌بمه هۆکارێک له‌رێگه‌ى پرۆژه یاسا رێگرى لێبکه‌ین.
کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌یه‌ن کۆمه‌ڵگایه‌کى یه‌کسانى بێ توندوتیژى فه‌راهه‌م بکه‌ین، ئه‌و یاسایانه بخه‌ینه‌گه‌ڕ که‌ده‌بنه هۆکارى رێگرى له‌هه‌موو شێوازه‌کانى توندوتیژى سۆسیال میدیا سوکایه‌تى به‌ئافره‌تان و ته‌شهیرکردن و ناوزراندن و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدۆکانیان.
هاوڵاتى: به‌ڵام رێکخراوێکى زۆرى ژنانمان هه‌یه، پێتوایه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه کارى له‌سه‌ر بکه‌ن و بیده‌نه په‌رله‌مان؟
کوێستان له‌تیف: پێشکه‌وتن و گۆرانکارى له‌فکرى کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌کلتورى کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، ته‌نها به رێکخراوى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ناکرێت، ده‌بێت په‌رله‌مان و له‌رێگه‌ى یاساکان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و راگه‌یاندن هه‌مووى به‌هاوته‌ریبى کاربکه‌ن ئەوەی به‌مه‌به‌ستى کۆمه‌ڵگایه‌کى ته‌ندروست پێکبهێنین، ئێمه ناتوانین بڵێین هه‌موو ئه‌رکه‌که له‌سه‌ر شانى لایه‌نێکه، هه‌ریه‌که به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانکارى له‌عه‌قڵى تاک بکات.
هاوڵاتى: واتا کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن پرۆژه یاسا پێشکه‌ش بکه‌یت تا ببێته یاسا؟
کوێستان له‌تیف: حه‌تمه‌ن ئه‌و یاسایه‌مان هه‌یه که په‌یوه‌ندى به‌ته‌کنه‌لۆجیاوه هه‌یه، هه‌ندێ یاساى عقوباتى عێراقى هه‌یه به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و دیاردانه بنه‌بر ناکات که‌ده‌بێته هۆکارى توندوتیژى، ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ک شمشێرێکى دوو سه‌روایه، ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا پێش بخات یان وێرانى بکات، ده‌توانێت تاک سه‌ربخات یان تێکى بشکێنێت.
هاوڵاتى:به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن کارى له‌سه‌ر ده‌که‌م، به‌شێکى زۆر له یاساکان جێبه‌جێ ناکرێت، چى ده‌که‌ن بۆ چاودێرى کردن و جێبه‌جێکردنیان؟
کوێستان له‌تیف:راسته کاندیدى پارتیم، به‌ڵام که ده‌رچووم و چومه په‌رله‌مان ده‌بێت ببمه موڵکى گشتى هه‌موو خه‌ڵک ته‌نها بۆ حیزبێکى دیارى کراو کارناکه‌م له‌وکاتانه‌دا، ده‌بێت ئه‌رک‌و و به‌رپرسیارێتى په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکه‌ین، چاودێریه‌کى به‌هێزى حکومه‌ت ده‌بم که ئاگادارى باشى کاره‌کانى حکومه‌ت بکات، ده‌رکردنى ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى که خواستى خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر هه‌موو فراکسۆنه‌کان خۆیان دوربخه‌نه‌وه له‌موزایه‌ده‌ى حیزبى هه‌موشیان کار بۆ مه‌سه‌له‌ى هاوڵاتیبون کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، هیچ کێشه‌یه‌ک دروست نابێت، هه‌ندێ له‌فراکسۆنه‌کان کاریان له‌سه‌ر موزایه‌دى سیاسى ده‌کرد له‌جیاتى ئه‌وه‌ىچاودێرى حکومه‌ت بکه‌ن.
هاوڵاتى: ژن کوشتن دیارده‌یه‌که تا ئێستا یاسا نه‌یتوانوه تۆمه‌تباره‌کان هه‌مووى ده‌ستگیربکات، به‌ڵکو ده‌چنه په‌ناى حزبه باڵا ده‌سته‌کان؟کار له‌سه‌ر سه‌روه‌رى یاسا ده‌که‌ن؟
کوێستان له‌تیف: گۆرانکارى له عه‌قڵه‌یتى تاکدا پرۆسه‌یه‌کى درێژخایه‌نه کارێکى جدى ده‌وێت که هاوته‌ریب ئیش بکرێت، ئێستاش هه‌ندێ دۆسیه هه‌یه له‌دادگاکادندا ناچن له روى یاسایه‌وه ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ن له‌رێگه‌ى عه‌شائیریه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، که‌واته کۆمه‌ڵێک عه‌قڵیه‌تى تاکه وا وێنا ده‌کرێت که حزبه‌کانن، وه‌کو پره‌نسیبى حزبه‌کان که‌سیان دژى مافى مرۆڤ نین و له‌ه‌گڵ ژنکوشتندا نین، به‌ڵام ئه‌شخاسى ناو حیزبه‌کانن داڵده‌ى پیاوان ده‌ده‌ن که ژن ده‌کوژن، حزبه‌کان خۆیان ئه‌وه ناکه‌ن، کاتێک له کۆمه‌ڵگا ئه‌و کلتوره هه‌یه ته‌عمیم ده‌بێت به‌سه‌ر حزبه‌کاندا که هه‌ڵسوکه‌وتى تاکێکى حزبه کارى نابه‌جێ ده‌کات عیلاقه‌ى به پارتى بونه‌وه نیه، ئێمه بێده‌نگ نابین له‌ئاستى ئه‌وه‌و ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت.
به‌رنامه‌ى پارتى بریتیه له ریفۆرمى ئابورى و یاسایى و کارگێرى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌روه‌رى یاسا.
هاوڵاتى:داواکارى گشتى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى داد دایه،نه‌مانبینى به‌رپرسێکى گه‌نده‌ڵ سزا بدرێت له‌رێگه‌ى داواکارى گشتیه‌وه که ده‌سه‌ڵاتێکى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت؟
کوێستان له‌تیف: یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانى پارتى به‌ربه‌ره‌کانێى گه‌نده‌ڵیه به‌هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه، ئێمه‌ش ناتوانین به ره‌هایى سه‌یرى هه‌موو شته‌کان بکه‌ین، به‌ده‌یان که‌یسى جوڵێندراوه‌و کارى له‌سه‌ر کراوه به‌ده‌یان به‌رپرسى پارتى و غه‌یرى پارتى سکاڵایان له‌سه‌ر بووه دۆسیه‌یان له‌سه‌رکراوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌کو سیستم به‌ربه‌ره‌کانێى گه‌نده‌ڵى ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دوایدا قه‌یرانى دارایى و ناته‌بایى حیزبه‌کان ئه‌وه‌نده‌ى کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتى حیزبى کرا، کار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کرا ئیش بۆ بکرێت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و کوێ ببرێت.
حه‌تمه‌ن کار بۆجیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داواکارى گشتى له‌وه‌زاره‌تى داد ده‌که‌ین که باسى کوردستانى به‌هێز ده‌که‌ین باسکردنه‌له ریفۆرمى ئابورى و ئیدارى هه‌موو جومگه‌کان بگرێته‌وه.
هاوڵاتى: که وتت بویته په‌رله‌مانتار ده‌بیته موڵکى خه‌ڵک نه‌ک ته‌نها ده‌نگده‌رى پارتى،به‌ڵام خه‌ڵک کێشه‌ى ناشه‌فافى داهات و پاشه‌که‌وتى موچه‌ى هه‌یه،چى ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى مافى موچه‌خۆران بگه‌رێننه‌وه‌و ناداپه‌روه‌رى له‌پێدانى موچه‌دا هه‌بێت؟
کوێستان له‌تیف: یه‌کێک له شته خراپه‌کان ئه‌وه‌یه که راى گشتى به هه‌ڵدێردابردرا، به‌ته‌واوه‌تى واى کرد هه‌موو شته‌کان زه‌ربى سفر بکرێت.
هه‌موو گرێبه‌ستى نه‌وت له‌ناو سایتى وه‌زاره‌تدا هه‌یه هه‌موو که‌س که شاره‌زایى هه‌بێت ده‌توانێت بچێت بخوێنێته‌وه.
له‌هه‌ندێ وڵات ئه‌و پرسه ئاسایشى ئه‌منى وڵاته، ناتوانى ئاسایشى وڵات بخه‌یته خه‌ته‌ره‌وه، به‌ڵکو کار بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات ده‌که‌ین.
که‌وتمان ریفۆرمى ئابورى به‌واتاى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌و ناعه‌داله‌تى پێدانى موچه نه‌مێنێت، مه‌نتق نییه که‌سێک له ساڵێک له‌وه‌زاره‌ت یان په‌رله‌مان یا هه‌ر پله‌یه‌کى باڵادا بووه خانه‌نشین کراوه‌و چه‌ندین ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، که‌مئه‌ندامیشموچه‌ى که‌مى هه‌بێت.
هاوڵاتى:ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ده‌یده‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت ده‌ستله‌کاربکێشیته‌وه؟
کوێستان له‌تیف:ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌م بووم و ئه‌داى خۆم به‌کارنه‌هێنا ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه، ده‌بێت به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئیشى خۆم بکه‌م که هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ى ده‌مانه‌وێت ئیشى بۆ بکه‌ین بتوانین جێبه‌جێى بکه‌ین، هه‌موو تواناکان ده‌خه‌مه گه‌ر بۆ جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانم.