بانگه‌شه‌یه‌کى جیاواز بۆ کاندیده ژنه‌کان
کاندیده ژنه‌کان ئەمجارە له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا روبه‌ڕووى هێرش و سوکایه‌تى پێکردن نه‌بوونه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
کاندیده ژنه‌کانى لیست و قه‌واره به‌شداره‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا به‌بێ زیان ده‌رچوون و ڕوبه‌ڕووى هێرش و سوکایه‌تى پێکردن نه‌بوونه‌وه. ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو کە لە ١٢ی ئایاردا بەریوەچوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا که 10ى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێکرد، کاندیده ژنه‌کانى لیست و قه‌واره‌کان هاوشانى کاندیده پیاوه‌کان ده‌ستیان به بانگه‌شه کرد و وێنه و پۆسته‌ره‌کانیان له‌شه‌قام و شوێنه‌کان هه‌ڵواسی.
به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووه‌وه ئه‌مجاره کاندیده ژنه‌کان به‌ر هێرش و په‌لامارێکى ئه‌وتۆ نه‌که‌وتن که بکرێته سه‌ر که‌سایه‌تیان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌خۆکاندیدکردنیان ساردبکرێنه‌وه، یان کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانیان دروستبکه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا که له 12ى ئایارى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، زۆرترین هێرش کرایه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان و گرته‌ى ڤیدیۆییان بڵاوکرایه‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌شێکیانى ناچار کرد رونکردنه‌وه بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
ئاشنا عه‌بدوڵا کاندیدى گۆڕان بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌هه‌ڵبژاردنى رابردوو هێرشى زۆر کرایه سه‌ر کاندیدى ژنان، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى و ناڕه‌زایی زۆرى لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه.
وتیشى "ئه‌و هێرشانه‌ى پێشتر کرایه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا خه‌ڵکێکى زۆر دژى وه‌ستایه‌وه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى هێرشه‌کان بۆ ژنان".
ئاشنا وتی "که‌مبوونه‌وه‌ى هێرش بۆ سه‌ر کاندیده ژنه‌کان له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى نێوان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، شتێکى دڵخۆشکه‌ره، به‌و پێیه‌ى له‌و ماوه کورته‌دا گۆڕانکاریی خێرا له‌و باره‌یه‌وه دروستبووه".
به‌گشتى له‌هه‌رێمى کوردستاندا و له ساڵانى پێشوتردا و به‌هۆى کلتور و نه‌ریته‌کانى کۆمه‌ڵگه‌وه، ئاسان نه‌بوو بۆ ژنان به‌شدارى له کایه‌ى سیاسی‌دا بکه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خۆیان کاندید بکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌وه ساڵانێکه ژنان ئه‌و کۆته‌یان شکاندووه.
زوڵفا غه‌ریب کاندیدى یه‌کێتى به هاوڵاتى وت "به‌شدارى ژنان له کایه‌ى سیاسی ده‌نگى ژنان دلێر تر ده‌کات و ژنان زیاتر دێنه مه‌یدان، بانگه‌شه‌ى ئه‌مجاره‌ش هێمنییه‌کى زیاترى پێوه‌دیاره".
باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کان به "ده‌ستى ئه‌نقسه‌ت" کاتێک کاندیدێکى ئافره‌ت بانگ ده‌که‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن ناچارى بکه‌ن هه‌ندێ قسه بکات که له‌ڕووى که‌سایه‌تییه‌وه له‌سه‌رى بکه‌وێت، به‌و پێیه‌ى "له کۆمه‌ڵگه‌دا پێوه‌رى شه‌خسیه‌تى خێزانه‌کان یه‌کسان کراوه به که‌سایه‌تى ژنان".
"کاتێک ده‌یانه‌وێت له حزبێک بده‌ن هێرشى ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر ژنانى کاندید، که ئه‌مه شتێکى ناشرین و نه‌شیاوه"، زوڵفا غه‌ریب وایوت.
چالاکانى بوارى به‌رگریکردن له مافه‌کانى ژنان دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق که تێیدا زۆرترین هێرش کرایه سه‌ر ژنانى کاندید، سه‌ردانى سه‌رجه‌م حزبه‌کانیان کرد بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بکرێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌وه‌ش به هۆکارێکى که‌مبونه‌وه‌ى هێرشه‌کان داده‌نێن.
هانا شوان چالاکوانى ژنان پێیوایه، حاڵه‌ته‌کان بنه‌بڕ نه‌بوون، به‌ڵام که‌متر بوون، ئه‌وانه‌شى هه‌بوون زیاتر ره‌هه‌ندێکى جه‌سته‌یی هه‌یه، تا ژن وه‌کو کاره‌کته‌رێکى نێگه‌تیف پیشانبدرێت و دوربخرێته‌وه له پڕۆسه‌ى سیاسی.
پێشیوایه، یه‌کێک له هۆکاره‌کانى که‌مبونه‌وه‌ى هێرش بۆ سه‌ر ژنانى کاندید، یاسایه، بە بروای ئەو چونکه ئه‌وانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن هه‌ندێکجار حزبه‌کان پاره‌یان پێده‌ده‌ن و لایان روون بووه که ئه‌گه‌ر ئاشکرابن روبه‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه.
هانا شوان وتیشى "پێشتریش چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرکران له‌و باره‌یه‌وه که ئه‌وه‌ش ترسی خستووه‌ته دڵى ئه‌و که‌سانه‌وه که ئه‌و کارانه ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وانه که‌سانى ئاساین و گه‌نجانێکن له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه پێیان ده‌کرێت، که کادرێکى حزبى بن ناچن ئه‌وه بکه‌ن، که‌سێتیه‌کى پوخت و به‌هێزیان نییه، له روى حزبیه‌وه وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک به‌کارده‌هێنرێن".
له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌کۆى 773 کاندید، 241 یان له ژنان پێکهاتوون، که به‌سه‌ر 38 لیست و هاوپه‌یمانێتیدا دابه‌ش بوون.
یاساى هه‌ڵبژاردن لیسته‌کانى ناچارکردووه که 30%ى کاندیده‌کانیان له ژنان بن، به‌و پێیه‌ى یاساکه 30%ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستانى بۆ ژنان ته‌رخانکردووه.
هه‌ر به‌پێی یاساکه، ئه‌گه‌ر کاندیده ژنه‌کانى لیسته‌کان نه‌یانتوانى به‌ده‌نگى خۆیان بگه‌نه په‌رله‌مان، له‌کۆى هه‌ر سێ کورسییه‌ک یه‌کێکیان ده‌درێت به ژنان.
مژده مه‌حمود کاندیدى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وتی "وه‌ک پێشوو هێرشى نه‌کراوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئێستاش قسه‌ى ناشرین و جنێو‌و تۆمه‌ت زۆر به‌کار دێت له‌لایه‌ن کادره حیزبیه‌کانه‌وه، "له‌وانه‌یه ئه‌مجاره مونه‌زه‌متر فریا نه‌که‌وتبن هێرش بکه‌ن ئه‌گینا ته‌قسیریان نه‌کردووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مژده مه‌حمود پێیوایه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌مجاره باشتر بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووتر.
به‌بڕواى ئه‌و کاندیده‌ى نه‌وه‌ى نوێ، که‌مبونه‌وه‌ى هێرشه‌کان په‌یوه‌ندى به هۆشیاربوونه‌وه‌وه نییه "چونکه خه‌ڵکى عام نیه ئه‌و شتانه ده‌کات له ده‌زگا حیزبیه‌کانه‌وه به به‌رنامه ده‌کرێ، له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت وابزانن به‌وه ئه‌و که‌سه زیاتر ده‌نگ ده‌هێنێ چونکه ده‌سه‌ڵات قسه به کێ بڵێ لاى خه‌ڵک خۆشه‌ویست ده‌بێت".
ژنانى کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستان هاوشێوه‌ى پیاوان چه‌ندین به‌ڵێنیانداوه زۆربه‌ى زۆریان به‌شێک له کارنامه‌که‌ى تایبه‌ت کردووه به کارکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى ژنان.
به‌یان محه‌مه‌د کاندیدى لیستى ئازادى وتى "به‌راستى زۆربه‌ى ئافره‌ت که‌ئه‌م جاره نه‌یوێراوه خۆى کاندید کات له‌ترسى هێرشه‌کانى پێشوو بوو، هێرشێکى زۆر ناڕه‌وا ده‌کرایه سه‌ر ئافره‌ته‌کان، که شتى شه‌خسى ده‌هێنراو بڵاده‌کرایه‌وه".
وتیشى "ئه‌توانم بڵێم له‌سه‌دا 20ى خه‌ڵکى ئێمه خۆى هۆشیاره، وایکردووه نه‌چێته ژێر کاریگه‌رى قسه‌ى تاک و حزبه‌کان، دڵنیاشم جارى پێشوو حزبه‌کان رێگه‌یان به‌وه‌دا که ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه بکرێته سه‌ر کاندیده ژنه‌کان".
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره ته‌نها بۆ ژنه کاندیده‌کان جیاواز نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ لیست و قه‌واره‌کانیش جیاواز بوو، به‌و پێیه‌ى زۆربه‌ى زۆریان ساردى به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه دیاره، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق که له 12ى ئایاردا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى په‌یمانگاى کوردى بۆ هه‌ڵبژاردن وتى "ئه‌م بانگه‌شه‌یه جیاواز له هه‌موو بانگه‌شه‌کانى تر‌ى هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سیاسیه‌کان پێیان وابووه، ئه‌و جۆره توندییه سودى پێنه‌گه‌یاندون، بۆیه هاتون ئالیه‌تى بانگه‌شه‌کردنیان گۆریوه، به شێوه‌یه‌ک که خۆیان ناویان ناوه روو به روو واته بانگه‌شه‌ى ده‌رگا به ده‌رگا، تا قسه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌کان بکه‌ن له نزیکه‌وه".
هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌شکرد، خاڵێَکى تر که هێز و کاندیده نه‌یاره‌کان بۆ به‌رامبه‌ریان دروستکردووه، زۆر جار به "ئیجابى" شکاوه‌ته‌وه، وه‌ک هێرشکردنه سه‌ر کاندیده ژنه‌کان له‌برى ئه‌وه‌ى کاندیده‌که پێی بشکێته‌وه و کاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌بێت، به‌ڵکو کاندیده‌که زیاتر ناسراوه و ده‌رچووه.