ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو شه‌ڕی غه‌ززه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی.
ماجد بن محه‌مه‌د ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی نێوه‌ندگیریی به‌رده‌وام له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند دوای گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر و قه‌ته‌ر، رێككه‌وتون به هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە و نازاندرێت لەبەرامبەر راگەیاندنی ئاگربەستەکە چەند بارمتەی ئیسرائیلی و چەند بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.
رۆژی ٢٤ب ئەم مانگە بەنێوەندگیری قەتەرو میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی چوار رۆژە کرا لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆئەوەى دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و هاوکاری مرۆیی بچێتە غەزە.
لە گرووپی یەکەمدا حەماس ٢٥ دیلی ئازادکرد و ئیسرائیلیش ٤٢ بەندکراوی ئازاد کرد، شەوی ٢٥ تشرینی دووەم بزووتنەوەی حەماس دووەم گرووپی دیلە ئیسرائیلی و بیانییەکانیان ئازادکرد کە ١٢ کەس بوون، ئیسرائیلیش لەگرووپی دووەمدا دووبارە ٤٠ بەندکراوی دیکەی فەلەستینی ئازادکرد.
دوێنێش ٢٦ تشرینی دووەم هەردوولا کۆمەڵەی سێیەمی دیلەکان ئاڵوگۆڕکران.
بە گشتی لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەوە، تاوەکو ئێستا حەماس ٥٨ دیلی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکردوون و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ بەندکراوی فەلەستینی ئازادکردووە.