بومەلەرزەیەكی بەهێز فلیپینی هەژاند، ژاپۆن هۆشداری تسۆنامی دەدات
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمشەو فلیپین بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەژاندی و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت ، کەشناسی ژاپۆنیش هۆشداری دەدات، ئەگەری دروست بوونی تسۆنامی هەیە، بە بەرزی یەک مەتر و دوورگەی ئاسیا دەگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای بوومەلەرزەزانی فلیپین، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٦٣ کیلۆمەتر بووە و ئەگەر هەیە فلیپین و ژاپۆن ڕووبەڕووی تسۆنامی ببنەوە.
ئاژانسی بوومەلەرزەزانی فلیپین ڕایگەیاندووە: تا نیوەشەو ئەگەری هەیە تسونامی لە فلیپین ڕوو بدات و هۆشداری بە دانیشتوانی کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی مینداناو دراوە دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی فلیپین، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٣٧ خولەکی ئەمشەو بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە ڕوویداوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی هاوشێوە بە گوڕی ٧.٢ پلەی ڕێختەر ناوچەکەی هەژاندووە و بەگوێرەی بەشی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا، ساڵانە لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ بوومەلەرزە بە گوڕی چوار یان زیاتر بە خۆییەوە دەبینێت.