لەئامەدی باكوری كوردستان تابلۆیەكی كوردی دانرا بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا لایانبرد

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەئامەدی باكوری كوردستان تابلۆیەك بەزمانی كوردی لەیەكێك لەشارۆچكەكان دانرا، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا ڕێگەیان نەدا و لایانبرد.
تابلۆیەك لەگوندێكی دوورە دەستی باكوری كوردستان بەزمانی كوردی لەسەری نوسرابوو "هوون بخێر هاتن" بەڵام سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی بسمیل سەر بە پارێزگای ئامەد كە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە وەك قەیووم دانراوە تابلۆكەی لابرد و لەجێگەی تابلۆیەكی داناوە كە بە توركی لەسەری نوسراوە "بەخێر بێن لە بسمیل بەختەوەرم".
هەر ئەو تابلۆیە نییە كە لەلایەن ئۆرهان ئەیاس سەرۆكی شارەوانی شارۆچكەی بسمیل (قەیوم) لابراون  بەڵكو پێشتریش تابلۆی دوو گوندی لابردووە كە بەكوردی لەسەریان نوسراوە و بەزمانی توركی لەشوێنیان تابلۆی داناوە.
جێی ئاماژەیە بەر لە یاسای گەورە شارەکان و لە ساڵی 2015دا کە شارەوانی لە دەستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی-بەدەپە بوو و ئەم گوندە شارەدێ بوو، تابلۆی کوردی "بەخێر بێیت" دانرابوو، لە دوای دانانی قەیووم لەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە 2016دا، تائێستا بە سەدان ناوی گوند و شارۆچکە و دامەزراوەکان بە زمانی کوردی لابراون و لە شوێنیان تابلۆ بە زمانی تورکی دانراون.
نەك هەر لەسەر ڕێگەی شار و شارۆچكەكان بەڵكو لەسەر دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی باكوری كوردستان ڕێگە نادرێت بەزمانی كوردی تابلۆ دابنرێت، لەكاتێكدا بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی ڕێگەی پێدەدرێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار