سوپای ساروڵڵا لەكرمانی ئێران: دۆزینەوەی 16 بۆمبی چێنراو هەواڵێكی درۆیە 

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای ئەوەی دادگای گشتی كرمان و بەرپرسی رێكخراوی دادوەری هێزە چەكدارەكانی كرمان باسیان لە دۆزینەوەی 16 بۆمب كرد بەر لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی قاسم سولەیمانی، سوپای ساروڵڵا لەو پارێزگایە هەواڵەكەی بەدرۆخستەوەو بەناڕاست و پڕوپاگەندە ناوی برد.
عەلی تەوەكول، بەرپرسی رێكخراوی دادوەری هێزە چەكدارەكانی كرمان، ئێوارەی شەممە 6ی كانونی دووەمی 2024 بە میدكانی ئێرانی وت"كۆمەڵێك زانیاریمان پێ گەیشتبوو لە هەڕەشەو مەترسیەكان و پێشتر 16 بۆمبیان پوچەڵكردبۆوە كە ئامادە كرابوون بۆ تەقاندنەوە لە كرمان و تایبەت بەگۆڕستانی شەهیدەكان و گۆڕی قاسم سولەیمانی دروستكرابوون".
مەهدی بەخشی، دادوەری گشتی تارانیش ئێوارەی شەممە لەوتوێژ لەگەڵ بەشی تایبەت هەواڵی كەناڵی پارێزگای كرمان وتی "16بۆمب لەم پارێزگایە دۆزراوەتە كە توانای تەقینەوەی هەركامەیان لەو بۆمبانەی كە تەقێنراونەتەوەو خۆكوژەكان تەقاندویانەتەوە زۆرتر بوە".
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری فارس نزیك لە سوپای پاسداران، پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای ساروڵڵای كرمان ئەمڕۆ یەكشەممە 7-1-2024 بەبڵاوكردنەوەی راگەیاندنێك هەواڵی پوچەڵكردنەوەی بۆمب لەم پارێزگایەی بە ناڕاست و درۆ ناوی بردو وتیان "لەڕۆژانی رابردوداو بەپێی ئەو هەواڵانەی پێمان دەگەیشت، یەكەكانی پشكنین و پووچەڵكردنەوەی سوپا دەستیكرد بەگەڕان، بەڵام بۆمب نەدۆزرایەوە".
لەم راگەیاندنەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە بەهۆی بونی سەگی تەقەمەنی دۆزەرەوەو هەروەها ئامێرەكانی دۆزینەوەی تەقەمەنییەوە، ئەو كەسانەی خۆیان تەقاندەوە بەر لەوە بەبۆمبەكان بگەن.
عەلی تەوەكولی بەرپرسی رێكخراوەی دادوەری هێزە چەكدارەكانی كرمان، ئێوارەی شەممە بەمیدیاكانی ئێرانی وت "زیاتر لە 64 بۆمب لە هەموو وڵات دۆزراونەتەوەو بڕیار بووە لەڕێوڕەسمی ساڵیادی قاسم سولەیمانیدا بتەقێنرێنەوەو ئەو كەسانەی ئەو بۆمبانەیان چاندبوو دەستگیركران".
تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە حكومكییەكانی ترەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار