لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمریکا کۆدەبنەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان لیژنە‌ی باڵای سە‌ربازی عێراق و ئەمەریکا  بۆ تاوتوێکردنی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق  دەستپێدەکەنەوە.

وتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمریکا رایگەیاند، "بۆ تاوتوێکردن و دانانی خشتەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 11ـی شوباتی 2024، لیژنەی دوو قۆڵیی سەربازیی تەکنیکیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست بە کۆبوونەوەکان دەکەنەوە."

هاوکات  لەسەر هەمان پرس، جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی بابەتەکەوە ئاشکرایکرد: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆژی یەکشەممە، 11ی شوبات، لە بەغدا لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەست بە گفتوگۆی گرووپەکانی سەر بە لیژنەی باڵای سەربازیی دەکاتەوە."

هەروەها دەشڵێت: " هەڵسەنگاندن بۆ بەرەوپێشچوونمان لە ئەرکی هاوبەشمان بۆ لەنێوبردنی داعش دەکەین، هەروەها گۆڕانی داهاتووی ئەرکەکەمان تاوتوێ دەکەین.

 هەر ئەمڕۆش نوسینگە راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سودانی  لە كۆبونەوەکەیدا  لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسپانیا، وتویەتی هێزەکانی عێراق توانای پێشکەوتویان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر بەدەستهێناوە و چیدیکە داعش جێگەی مەترسی نیە.

 راشیگەیاندووە، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق كۆتایی پێ هاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار