کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە کوژرا

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

درەنگانی شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی  تەمەن ٢٠ ساڵان بە ناو سەیوان سەحیحی،  لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە لە سنووری بانە کوژرا.

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاو کردۆتەوە، دوێنێ یەکشەممە یەکشەممە ١١ی شوبات  لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سارداوی شاری بانە  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک دەستڕێژی گوللـەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد، یەکێکیان بە ناوی سەیوان سەحیحی، کە تەمەنی 20 ساڵە کوژرا.

سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی «بلەکێ» بووە و تەرمەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  دووشەممە ١٢ی شوبات لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هاوکات بەپێی راپۆرتەکە، لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 460 کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە هەزار و 400 کۆڵبەریش بریندار بوون، بەڵام هیچ تەقەکەرێک لەلایەن دامودەزگا دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دادگەیی نەکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار