لە عێراق لە هەر کاتژمێرێکدا ١٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماردەکرێت

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران و هاوسەرگیری لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە هەر کاتژمێرێکدا ١٠ ژن و مێرد لەیەکتر جیادەبنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند "لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە، كە ڕۆژانە دەكاتە نزیکەی ٢٥٠ حاڵەتی جیابوونەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە کاتژمێرێکدا ١٠ حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد تۆماردەکرێت، هەروەها بەغدا پێشەنگی لیستەكەی گرتووە، لە زۆری ژمارەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ٣٠ هەزار و ٨٩٥ پرۆسە بووە، هاوكات ژمارەی جیابوونەوەى هاوسەران گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٥٣ حاڵەت".

روونیشکراوەتەوە "لە پارێزگای موسەننا كەمترین حاڵەتی جیابوونەوە و هاوسەرگیری تۆمار كراوە، كە ٨٠١ پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، هەروەها ١٤٧ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار