سودانی: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد کێشەی کورتهێنان لە یاسای بودجە چارەسەر دەکەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کێشەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجە چارەسەر دەکەین، هەروەها ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کێشەی کورتهێنان لە یاسای بودجە چارەسەر دەکەین، وەکو ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی وردبینیکردنن بۆ پرۆژە یاسای بودجە و دواتر بە مەبەستی هەموارکردنەوە رەوانەی پەرلەمانی دەکەین".

لەبارەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد "عێراق لە ساڵی ٢٠١٤  رێککەوتنی لەگەڵدا کردووین، ئێستا پێویستمان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەماوە، بەڵکو پێویستمان بە پەیوەندی دیپلۆماسی دوو قۆڵی هەیە لەگەڵ ئەم وڵاتانە، پێشتر لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەمەریکا و لیژنەی باڵای سەربازی لەگەڵیاندا باسی ئەو بابەتەمان کردووە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار