گۆڕانکاری لە کارتی نیشتمانیدا دەکرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتیی كارتی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس كارتی نیشتمانییان بۆ دەرهێنراوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن.

عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند "تا ئەمڕۆ زیاتر لە 36 ملیۆن و 714 هەزار هاونیشتمانی بوونەتە خاوەنی كارتی نیشتمانی، هەروەها بەهۆی كارتی نیشتمانییەوە عێراق بووەتە خاوەنی داتایەكی دەوڵەمەند و فراوانی سەردەمییانە".

بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات "نزیكەی هەشت ملیۆن عێراقی ماون كارتی نیشتمانیان بۆ چاپ بكرێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس كارتەكەیان بۆ دەرهێنراوە".

وتوشیەتی "پلانێكی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاورەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار