بری پارەی پێویست لە بانکەکاندا نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له بهردهم بنكهی 5ی دابهشكردنی موچهی خانهنشینانی پێشمهرگه قهرهباڵغی دروسبتوه و خانهنشینان لهسهرهی وهرگرتنی موچهدان و دهوترێت، بانك پارهی تیادا نییه.
ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارە مووچەی مانگی شوباتی مووچهی سێ وهزارهت و خانهنشینی پێشمهرگه دابهش بكرێت بەڵآم بەگوێرەی زانیارییەکان تا کاتژمێر دە هیچ بڕە پارەیەک بەسەر خانەنشیناندا دابەشنەکراوەو پێیان گوتون کە بانک پارەی تێدا نییە.
یەکێک لەو موچەخۆرانەی لەو بنکەیە مووچە وەردەگرن بە هاوڵاتی وت، لەگەڵ ئەوەی کاتژمێر هەشت و نیو دەوامی فەرمانگەکان دەستپێدەکات بەڵآم کاتژمێر ١٠ تێپەڕیوەو هێشتا مووچەکانمان نەدراوەپێ.
وتیشی ، لە ئێستادا قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم بنکەکانی پێنج و شەشی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان دروست بووە و پێیان وتوین دەچین پارە دەهێنین.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه پێشتر بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتهكانی کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
هاوكات هەر ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسیەکان و خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن و بڕیارە سبەینێش مووچەی سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش بکرێت.
