ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: زیندانییانی سیاسی هەرێم دەخرێنەسەر بەغدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لە هەمواری یاسای زیندانییانی سیاسی عێراق دوو بڕگەی لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان تێدایە.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە میدیاکانی راگەیاندووە "یاسای زیندانییانی سیاسی عێراق هەموار دەکرێتەوە، ئێستا هەموارکردنەوەکە لە ئەنجومەنی شورای دەوڵەتە، دوو بڕگەی تێدایە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە "هەمواری یەکەم ئەوەیە زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان بخرێنە سەر بەغدا و ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوتای زیندانییانی سیاسیی عێراق بکرێت".

هەروەها وتیشی "دووەمیان هەموو ئاوارەکانی هەڵەبجە، شارەزوور و هەورامان کە لە لەدوای کیمیابارانەکە ئاوارەی ئێران بوون، هەمان ماف و ئیمتیازاتی کەمپی رەفحا بیانگرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار