كۆمسیۆن ژمارەیەك كاندیدی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دورخستەوە

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک کاندیدییان لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ودهۆک ،بە هۆی سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن دوور خستۆتەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە 17/4/2024 کۆمسیۆنی هڵبژاردنەکان لە ڕێی نووسراوێکەوە کە وێنەیەکی دەست "هاوڵاتی"کەوتووە بڵاویکردەوە کە بە پێی بریاری (2 و 3) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە(15) ، بڕیاردرا بە دوور خستنەوەی هەریەک لە :
"پەخشان عەبدولرەحمان ئەحمەد) و گۆرینی بە (ئەمینە موحەمەد پورکەریم) .
دوور خستنەوەی "ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز" و گۆرینی بە "رەنگین جەبار" .
دوورخستنەوەی "سارا نەجمەدین" لەسەر لیستی بەرەی گەل و گۆرینی بە "یاد فکرەت خەسرەو".
سرینەوەی ناوی "کاوار نیعمەت محەمەد" لەسەر لیستی "هەڵوێست" لە پارێزگەی دهۆک و زیادکردنی ناوی "نەرمین محەمەد ساڵح" بۆ لیستی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان لە پاریزگای هەولێر.
