کچە نێچیرەکانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان حکومەت دێننە دەنگ
6 ساڵ لەمەوپێش
زەیتون رەسول
دوانیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رم کهپلهکانی گه‌رما نزیک بوو له‌و مۆمانه‌ی له‌دوایین ساڵیادی له‌دایکبونیدا کوژاندبوویه‌وه، په‌رواز له‌تیف بێباکانه ده‌به نه‌وته‌که‌ی هه‌ڵگرت و چووه حه‌مامه‌که و ئاگرى له‌جه‌سته لاوازه‌که‌ی به‌ردا.
په‌رواز کهتهمهنى ته‌نها 16 به‌هار بوو، له‌کاتێکدا به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ خوشکه 1٠ ساڵه‌که‌ی له‌ماڵه‌که‌ى خۆیان بوون له‌سنورى قه‌ڵادزێ، بۆ رزگاربوون له‌فشارى ئه‌و کوڕه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانى ده‌کرد، گڕى له‌جه‌سته‌ى به‌ردا.
به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى سوتاویی جه‌سته‌یه‌وه که به‌پێی راپۆرتى پزیشکى له‌سه‌دا 70 بوو، په‌رواز ڕه‌وانه‌ى سلێمانى کراو هه‌ر له‌وێ گیانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پێش گیان له‌ده‌ستدانى هۆکارى خۆسوتاندنى بۆ پۆلیس ئاشکراکرد.
شۆڕش ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى راپه‌ڕین بۆ هاوڵاتی باسى له‌وه‌کرد، په‌رواز به‌ر له‌مردنى وتویهتى هۆکاری خۆسوتاندنه‌که‌ی گه‌نجێکه به‌ناوی (ه، و، ر)که له‌ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه ناسیویه‌تى و وێنه‌ی بۆ ناردووه.
وتیشى «په‌رواز باسى له‌وه‌کردووه که ئه‌و کوڕه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانى کردووه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵى نه‌چێته ده‌ره‌وه، بۆیه بڕیاریداوه خۆى بسوتێنێت تا له‌ده‌ست ئه‌و کێشه‌یه رزگارى بێت».
له‌گه‌ڵ فراوانبوونى به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رووداوه‌کانى خۆکوشتن و خۆسوتاندنیش له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زیادیانکردووه، که به‌شێک له‌توێژه‌ران و به‌رپرسانى راوێژکارى خێزانى هۆکاره‌که‌ى بۆ ناهۆشیارى به‌کارهێنانى ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ڕێبوار ئه‌سعه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزانی توندوتیژی ڕاپه‌ڕین پێیوایه، ته‌کنه‌لۆجیا له ئێستادا کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و بۆته هۆکاری له‌یه‌کترازان و هه‌ڵوه‌شاندنی خێزان ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناهۆشیاری تاک و خێزانه‌وه.
وتیشى «له‌ئێستادا حاڵه‌تێک زۆر بڵاوه خه‌ریکه ده‌بیته دیارده ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌کردنی کوڕانه به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی کچان که له په‌یوه‌ندیه‌کی سۆزدارییدا بۆی ناردون له‌و حاڵه‌ته‌شدا ڕه‌گه‌زی مێ ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو فشارە ناکات و په‌نا بۆ خۆسوتاندون و خۆکوشتن ده‌بات».
زیادبوونى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه وایکرد وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان مانگی رابردوو ئاگادارییەک بڵاوبکاته‌وه و تێیدا داوای لەو ژن و کچانە کرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتیان لێکراوە؛ پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسەوە بکەن بۆ دەستگیرکردنی «تۆمەتبارە هەڕەشەکەرەکە».
له‌هه‌رێمى کوردستان یاسایه‌کى تایبه‌ت هه‌یه به قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن له‌ناویاندا ئینته‌رنێت، که‌ساڵى 2008 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رکراوه‌و به‌پێی یاساکه هه‌رکه‌سێک به‌شێوه‌یه‌کى خراپ ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى به‌کاربهێنێت، بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ند ده‌کرێت که له‌شه‌ش مانگ که‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزاى ماددیش ده‌درێت که له پێنج ملیۆن زیاتر نه‌بێت و له ملیۆنێک دیناریش که‌متر نه‌بێت.
به‌وته‌ى به‌رپرسانى پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى به‌شێک له‌و کچ و ژنانه‌ى که له‌لایه‌ن که‌سانى دیکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆ و نامه تایبه‌ته‌کانیان لێده‌کرێت سکاڵا تۆمارناکه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆکارى زیادبوونى حاڵه‌ته‌کان ناوده‌به‌ن.
جگه له‌وه‌ش به‌شێکى زۆرى که‌یسى خۆسوتاندنى کچان و ژنان له‌لایه‌ن که‌سوکارییانه‌وه نابرێنه دادگاکان، یان پاش ماوه‌یه‌کى که‌م له ره‌وانه‌کردنیان بۆ دادگا داده‌خرێن، ئه‌وه‌ش زۆربه‌ى ئه‌و که‌یسانه‌ى به ناڕوونى هێشتووه‌ته‌وه.
له‌میعه محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژه ژنان له‌گه‌رمیان به هاوڵاتی وت «له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌و شێوه کراوه‌یه نییه که کچان به ئازادی باسی کێشه‌کانی خۆیان بۆ ماڵه‌وه بکه‌ن یان سکاڵا تۆمار بکه‌ن، بۆیه زۆرجار کێشه‌کانیان به نهێنی ده‌هێڵنه‌وه‌و فشاریکی ده‌رونی زۆر له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت و له‌ئانجامدا ڕووبه‌ڕوی خۆسوتاندن یان خۆکوشتن ده‌بنه‌وه«.
باسى له‌وه‌شکرد، ههندێکجارى دیکه، کچان ده‌چنه ژێربارى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و کوڕانه‌ى کێشه‌یان بۆ دروستده‌که‌ن، به‌و شێوه‌ش زیاتر ڕۆده‌چن لهکێشهکهداو روبه‌ڕووى کێشه‌ى دیکه بوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌شێک له کچان له‌به‌ر دابونه‌ریت و ئاشکرانهبوونى کێشه‌کانیان په‌نا بۆ خۆسوتاندن ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌شێکى دیکه‌یان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ى که له‌شاره‌کانى هه‌رێم کراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان.
شاناز ناوی خوازراوی یه‌کێکه له‌و که‌سانه که‌چه‌ند ساڵێک لهمهوپێش له‌ڕێگای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پیاوێکى ناسیوه‌و ورده ورده په‌یوه‌ندییه‌که‌یان گۆڕاوه بۆ خۆشه‌ویستى و وێنه‌ى ڤیدیۆى بۆ ناردووه.
«دوای ماوه‌یه‌ک که‌وته هه‌ڕه‌شه‌کردن لێم به‌ڕه‌سم و ڤیدۆکانم منیش نه‌مده‌زانی په‌نا بۆ کێ و کوێ به‌رم ناچار حاڵه‌ته‌که‌م بۆ خوشکه‌که‌م باس کرد ئه‌ویش وتی ده‌چینه توندوتیژی و له‌وێ هاوکاریمان ده‌که‌ن».
شاناز باسى له‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ى چونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کى دژى توندوتیژی و به‌رامبه‌ر به بڕێک پاره که دایان به‌و پیاوه ڤیدیۆ‌و وێنه‌کانیان پێسڕیوهتهوه و بهڵیننامهیان پێپڕکردووهتهوه که ئیتر هه‌ڕه‌شه‌ى لێنه‌کاته‌وه.
به‌هۆى به‌ربڵاوى ئه‌و کێشانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له ئاگادارییه‌کدا که هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویکرده‌وه، داواى له‌و ژن و کچانه کردووه که هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و نامه‌ی تایبه‌تیان لێکراوه، به‌بێ سڵه‌مینه‌وه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، گه‌رمیان، سۆران، ڕاپه‌ڕین، بکه‌ن یاخود نوسینگه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاکان ئاگاداربکه‌نه‌وه.
داواشى له‌کچان و ژنان کردووه، به ئاگاییه‌کی زۆر زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مۆبایل و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکه‌ن، چونکه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئامرازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا گره‌نتی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و نەهامەتییهکانی که‌سایه‌تی هیچ که‌س ناکه‌ن و هه‌ر وێنه‌یه‌و ڤیدیۆ‌و نامه‌یه‌کی ده‌نگی تا ئه‌و جێگه‌یه پارێزراوه که له مۆبایل و کۆمپیوته‌ر و هه‌ژماره تایبه‌تییه‌کانه‌وه ده‌رناچێت و نانێردرێن بۆ که‌سانی دیکه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى لهبهڕێوهبهرایهتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى له‌هه‌رێمى کوردستان دراون به هاوڵاتی، له حه‌وت مانگی ئه‌مساڵدا ۵٧ حاڵه‌تی خۆسوتاندن و ٤١ حاڵه‌تی خۆکوشتن تۆمارکراوه.
حاجی عیزه‌دین ڕاوێژکاری یاسایی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی هه‌رێم بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌وان ته‌نها ئامار بڵاوده‌که‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆکارى رووداوه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن و پۆلێنى رووداوه‌کان بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى هۆکاره‌کانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى و به‌شێک لهڕێکخراوهکانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، به‌رده‌وام سیمینار‌و چالاکى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجان تا نه‌بنه نێچیرى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
دانا حاجی به‌ڕێوەبه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی له‌کۆیه بۆ هاوڵاتی وتی «به‌رده‌وام ئێمه سیمینارات و ده‌ورات ده‌که‌ینه‌وه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌نجان، چونکه ئه‌و حاڵه‌ته ته‌نها کچانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵکو کوڕانیش فریوده‌درێن، ته‌نانه‌ت گروپى تایبه‌ت هه‌یه که ئیش له‌سه‌ر گه‌نجان ده‌که‌ن و هه‌وڵیکی زۆر دراوه بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و گروپانه به‌ڵام زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن».
وتیشی سیمیناره‌کانیان زیاتر له ناوه‌نده‌کانی خوێندن ده‌که‌ن بۆ قۆناغی 9 و 1٠ و11 چونکه ئه‌وان زیاتر ئه‌گه‌ر هه‌یه روبه‌ڕوى ئه‌و کێشانه بنه‌وه‌و به یاساکان ئاشنایان ده‌که‌ن و هۆشیاریان ده‌که‌نه‌وه که چۆن تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌کاربهێنن و خۆیان له مه‌ترسی و کێشه به‌دور بگرن.
بانگه‌وازی وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەوەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕایگەیاندووە، «ئاگاداری هەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تائێستا لەژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ‌و نامەو هەروەھا هەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە «هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین»، یاخود نوسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان».
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، یاخود ئەو ئافرەتانە دەتوانن پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لەڕێگەی هێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە کچان و ژنانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نهێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و هەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لەمۆبایل و کۆمپیوتەرو هەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە».
لە ئاگادارییەکەدا ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە :
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / هەولێر ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سلێمانی هێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / دهۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / گەرمیان ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سۆران ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١