کەشناسی هەرێم: سبەینێ کەشوهەوا جێگیردەبێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت کەشوهەوا جێگیردەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ هەینی 26ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی:
هەولێر: 33 
سلێمانی: 30
دهۆک:  31
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 32
کەرکوک: 35
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 35

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار