بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی دوکان زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی کردوە بە ژێرەوە و بریندار هەیە

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لە رێگەی سلێمانی - دووکان بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە گوتەی لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی دووکان، خۆی بە ١٣ ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و تاوەکو ئێستا ١٥ کەس بریندارن. 

عەقید ئومێد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەزای دوکان له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگرێك پێش خاڵی پشكنینی قه‌زای دوكان خۆی كێشاوه‌ به‌ ١٣ ئۆتۆمبێلدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانی هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای زیانه‌ مادییه‌كان.

هاوکات بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ لە روداوەکەدا تائێستا ١٥ کەس برینداربون و خۆش بەختانە کەس گیانی لەدەست نەداوە.

وتیشی: روداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بوە لە جۆری فلات کە کۆنتێنەری هەڵگرتوە و لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتوە، پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە رۆشتوە و لەناو بازگەکەش خۆی کێشاوە بە ١٣ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هاوڵاتی  شۆفێری بارهەڵگرەکە بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی بەغدایە ، لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتوچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان و لەهەوڵێ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەدان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار