شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی ئێران دەکات

یەک هەفتە لەمەوپێش



مەبەست سەعید

بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئێران ئێکسپۆ لە تاران، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە پێکهاتوون لە جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و ژمارەیەک بازرگانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، سەردانی ئێران دەکەن.

محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 27-4-2024، “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئێران ئێکسپۆ لە تاران” سەردانی ئێران دەکەن.

ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە سەردانەکەیاندا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە بازرگانی و پیشەسازی ئێران دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، "پێشانگاکە نێودەوڵەتییە و تەواوی بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی تێدا نمایشدەکرێت. هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتانی دیکەی جیهان تێیدا بەشدارن، ئەمەش وایکردووە ساڵانە بازرگانان لە پارێزگای سلێمانی سەردانی بکەن”.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گوتیشی، لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان و باسکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم بازرگانان لەتاران، چەند دیدار و کۆبونەوەیەکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ لایەنە پەیوەستەکان بەو بوارانەوە دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار