دابەشکردنی ئاو لە پرۆژەکانی دوکان - سلێمانی دەستیپێکردەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی دوێنێ دابەشکردنی ئاو لە سنووری سلێمانی راگیرا، بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، "دابەشکردن ئاو لە پرۆژەکانی دوکان - سلێمانی دەستیپێکردەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو هەینی 26ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە سنووری چەمچەماڵ کە بووە هۆی کورتهێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە کۆرمۆر یەکەی زیاتری ئیشپێکردووە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە، ئەمەش بووەتە ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەر پرۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان - سلێمانییەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە رۆژی هەینی گەشتیاری زۆر لەو سنوورە لە گەشتبوون دەبە و پاشەڕۆی زۆریان کردووەتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پرۆژەکانیان، تا کاتێکی نادیار دابەشکردنی ئاو رادەگرن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار