بریندارێکی شەڕەکەی سلێمانی گیانی لەدەستدا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەکێک لە بریندارەکانی رووبەڕووبوونەوەکەی شاری سلێمانی کە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داواکراوێکدا روویدا گیانی لەدەستدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2024، یەکێک لە بریندارەکانی رووبەڕووبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 شاری سلێمانی کە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داواکراوێکدا روویدا گیانی لەدەستدا.
ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە ناوی "مەحمەد ئاراس"ە و کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆیە.
رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، لە گەڕەکی سلێمانی تازە لە شاری سلێمانی لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و تۆمەتبارێکدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بابهتی پهیوهندیدار