وته‌بێژى کۆمسیۆنى هه‌رێم: ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت
"جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگى ساخته‌و ده‌نگى حه‌ڵاڵ‌و حه‌قیقى ئیشى ئێمه‌یه"
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان، ئاامژه به‌وه ده‌دات که لیژنه‌یه‌کى باڵا سه‌یرى کۆى سکاڵاکان و سئه‌و سندوقانه ده‌دات که قردێله‌ى سورى لێدراوه‌و ده‌نگى راسته‌قینه‌و ساخته جیاده‌که‌نه‌وه،ده‌شڵێت:" ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت".
شیروان زرار، وته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپلرسى هه‌رێمه کوردستان، له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" لیژنه‌یه‌کى باڵا سه‌یرى هه‌زارو 45 سکاڵا و تانه ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، خۆتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر دادگایه‌کیش بێت رۆژانه چوار کاتژمێر کار بکات کاتى پێویسته، ئه‌و له‌سه‌دا 85ى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان که راگه‌یه‌ندران گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت".
ناوبراو وتیشى" ده‌نگى ساخته و ده‌نگى حه‌ڵاڵ و حه‌قیقى لێکجیاده‌که‌نه‌وه‌و و رێگه ناده‌ین ده‌نگى ساخته بروات ئه‌وه ئیشى ئێمه‌یه وه‌ک کۆمسیۆن".
به‌پێى بریارى کۆمسیۆنى هه‌رێم به‌ده‌نگى 2/3ى ئه‌ندامانى کۆمسیاران که 9 ئه‌ندامان(3 پارتى، 2، یه‌کێتى، 2 گۆڕان، 1 کۆمه‌ڵ، 1 یه‌کگرتوو) ئه‌نجامه‌کان قبوڵ ده‌کرێت یان ره‌تده‌کرێته‌وه، به‌و پێیه بێت گۆڕان و کۆمه‌ڵ‌و یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کان ره‌تبکه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
شیروان زرار وتى" ئه‌و بریاره‌ى که داومانه به‌ده‌نگى 2/3ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران بریار له‌سه‌ر قبوڵکردن یا ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کان به‌و بریاره ده‌بێت".
شیروان زرار، له‌سه‌ر پشکى کۆمه‌ڵ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانه و ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه که فشارى لێ بکرێت بۆ قبوڵکردنى وتى"ئه‌گه‌ر پارتى ئه‌نجامه‌کان قبوڵ بکات و منیش بچمه پاڵیان هێشتا پێویستى به دوو ده‌نگى تر هه‌یه، بۆیه ئه‌وه ره‌تده‌که‌مه‌وه و ئێمه به‌دواداچونى ورد بۆ ده‌نگه ساخته‌کان ده‌که‌ین".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ى راگه‌یه‌ندران پاش سه‌یرکردنى سکاڵا و تانه‌کان و سندوقى قردێله‌ى سور لێدراو"ئه‌ندامه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا دێت".
به‌پێى جیاکردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا 85ى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان پارتى 595هه‌زار ده‌نگ و یه‌کێتى 278 هه‌زارو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 164 هه‌زارو نه‌وه‌ى نوێ 113 هه‌زارو کۆمه‌ڵ 94 هه‌زارو به‌ره‌ى ئیسلاح 69 هه‌زار و لیستى سه‌رده‌م 13 هه‌زارو شوعى 7 هه‌زارو پارتى پارێزگاران سێ هه‌زارو هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ى شه‌ش هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه.