لە پێنجوێن لە دژی کەمیی کارەبا خۆپێشاندانە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

لە دژی کەمکردنەوەی پێدانی کارەبای نشتیمانی و نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتووانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و رێگەی سەرەکی سلێمانی - پێنجوێنیان داخست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی نیسانی 2024، زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی راگەیاند، "دژی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبا و کەمی خزمەتگوزاری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن گردبوونەتەوە و رێگەی سەرەکی سلێمانی - پێنجوێنیان داخستووە".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد، "داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە داواکارییەکانی دانیشتووانی قەزاکە جێبەجێ بکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندینجار دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دژی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبا و کەمی خزمەتگوزاری لە قەزاکەیان گردبوونەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار