لاهور شێخ جەنگی: نائومێدی کوشندەترین نەخۆشییە کە تووشی هەر میلـلەتێک دەبێت
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت نائومێدی کوشندەترین نەخۆشییە کە تووشی هەر میلـلەتێک دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات گەل سەرمایەکی مەعنەویی و مرۆیی گەورەیە کە نابێت لەدەستی بدەن.
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەگەل سەردانی هەولێری کرد لەگەڵ لایەنگرانی کۆبووەوە رایگەیاند "پارتی و یەکێتی کوردستانیان بە ئاقارێکدا بردووە هیچ ئومێدێکیان نەهێشتووە، ئێمە دەمانەوێت جارێکی دیکە گەل بکەینەوە خاوەن بڕیار".
ئاماژەی بەوەشکرد "رابردووم کردووەتە دەرسێک کە لە داهاتوودا کەڵکی لێوەربگرم، هەروەها گەل سەرمایەکی مەعنەویی و مرۆیی گەورەیە کە نابێت لەدەستی بدەین".
وتیشی "نائومێدی کوشندەترین نەخۆشییە کە تووشی هەر میلـلەتێک دەبێت، تاکە چەک کە بەدەستی ئێمەیە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، کە یەکێتی و پارتی نیانە.
باسی لەوەشکرد "شەڕی سیاسی خۆمان، دەبێت بە دەست و بازووی خۆمان بیکەین و هەرگیز پەلی دوژمن رانەکێشین بۆ ئەوەی کێشە ناوخۆییەکانی خۆمان پێ یەکلابکەینەوە، چونکە دڵنیابن بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە دەکەوێتە پێش بەرژەوەندیی میلـلەتەکەمانەوە".