ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دوو پرسی تایبەت بە هەرێم تاووتوێ دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ سێشەممە دادگاکە لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە دوو لە سکاڵاکان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، یەکێکیان پەیوەندی بە مووچەى ساڵی رابردووی فەرمانبەرانەوە هەیە.

سکاڵای یەکەم لەلایەن  جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر محەمەد شیاع سودانی تۆمارکراوە و تایبەتە بەناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە سکاڵاکەدا داوادەکرێت، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە نایاساییبوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی 2023 بۆ ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار کە بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

سکاڵای دووەمی تایبەتە بە پرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق  لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سکاڵاکە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی رافد ناسر عەبدولکەریم لە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرى پەروەردە تۆمارکراوە.

سکاڵاکار لەسکاڵاکەیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان کە بڕیارە تاوەکو 30ی تەموزی 2024 سەرجەم کەمپەکان دابخرێن، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند جارێك له‌باره‌ی پرسی موچه‌ و پشكی دارایی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كردوه‌، 21ی شوباتی ئه‌مساڵ بڕیاری "ته‌وتین" و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ده‌ركردوه‌.  

هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە 920 بۆ 940 ملیار دینارە بۆ مووچە، پێشتر لە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری تەرخاندەکرا، بەڵام لەدوای راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانی پاریس لە 25ی ئاداری 2023 وەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش