لێدوانی سودانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمیسیارانى عێراق کۆبوەوە و جەختى لە گرنگیی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد بە رێککەوتنى سیاسی سەرجەم لایەنەکان.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ محەمەد شیاع سودانى پێشوازی لە عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كرد و لەمیانی دیدارەکەدا، گرنگترین ئەو ڕێکارانەیان خستەڕو، کە کۆمسیۆن دەیگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی و بەشداریکردنی هەمو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق لە هەرێم و دڵنیابون لە بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە جێبەجێکردنی ئەم مافەدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە دەبێت، بە شێوەیەک گرەنتی بەدیهێنانى مەبدەئى دادپەروەریى و یەکسانى بکرێت لە جێبەجێکردنى ئەو دەستکەوتە.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاره‌ 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كان بڕیاری بایكۆتیان له‌ پڕۆسه‌كه‌ داوه‌، له‌كاتێكدا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ لیست و ناوی كاندیدانیان پێشكه‌ش كردوه‌ و ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابخرێت

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش