بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێک دەبێت بەهۆی ئەو هێرشەی کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیراوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی بەهەمهێنانی کارەبا کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024، سەرچاوەیەکی تایبەت لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەپێی ئەو کارانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا کردووەیەتی ئەمشەو سێشەممە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش