بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات:

ئەمشەو سێشەممە 30ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و هۆشدارییان پێ دەدات کە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

1ـ دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ئاوی زۆری لێ کۆبووەتەوە.

2ـ دەستکاری هێل و تەلەکانی کارەبا مەکەن ئەگەر لەسەر زەوی کەوتبوون چونکە تۆ دلنیا نیت کارەبای تێدا ماوە یان نا.

3- بەهیچ شێوەیەک نزیک چەم و دۆڵ و ڕووبارەکان مەکەونەوە، چونکە لەوانەیە لە ناکاو ئاستی ئاو بەرز ببێتەوەو مەترسی بۆ سەر گیانت هەبێت.

4ـ لەم چەند ڕۆژەی ئەم شەپۆلە باشترە هاونیشتیمانیان زەرور نەبێت سەفەر نەکەن بۆ شارەکان بۆ سەلامەتی خۆیان.

5- شوفێرانی بارهەلگر پێویستە هێواش ئۆتۆمۆبیلەکانیان لێ بخووڕن بە پێچەوانەوە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.

6ـ ئاژەلداران و شوانکاران هەولبدەن دووربکەونەوە لە بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی دار و محاویلەی لێیە لەبەر مەترسی هەورە بروسکە.

7ـ لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەکاتی بوونی مەترسی بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە رێگای ژمارە 115.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار