كه‌شناسی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ باران بارین به شێوه‌ی پچڕ پچڕ و هه‌ندێك كات به لێزمه ده‌بێت و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش به‌گشتی نزمده‌بنه‌وه به‌رێژه‌ی 2-5 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، "نمەباران دەبارێت؛ لە شەودا دەبێتە لێزمەباران و هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت.
هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دابەزینی پلەی گەرما کردووە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما 2 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت؛ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی پێنجشەممە بە پلەی سلیزی:
هه‌ولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆك : 25
زاخۆ : 25
هه‌ڵه‌بجه : 25
كه‌ركوك : 26
سۆران : 23
حاجی ئۆمه‌ران : 17
گه‌رمیان : 27
